پەرلەمانتارێکی عێراق: فوئاد حسێن گەورەترین پڕۆژەی بودجە لە مێژووی عێراق یەکلایی کردەوە
دوای ئەوەی فوئاد حسێن بوو بە وەزیری دارایی هێشتا بوودجەی عێراق بۆ ساڵی ۲۰۱۹ یەکڵایی نەکرابوویەوە، کە پڕکێشەترین بوودجەیە لە مێژووی عێراق، ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عێراق، ڕای گه‌یاند، هه‌موو تێبینییه‌كانى پرۆژه‌یاسای بودجه‌ى گشتیی عێراق بۆ ساڵى 2019 یه‌كلاكرانه‌وه و، له‌ماوه‌ى دوو هه‌فته‌ى داهاتوودا، پرۆژه‌كه په‌سه‌ند ده‌كرێت.
مه‌حموود مولا ته‌ڵاڵ، په‌رله‌مانتارى عێراق له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا، ڕای گه‌یاند: “بودجه‌ى گشتیی ساڵى 2019 له‌ماوه‌ى ڕابردوودا تێبینی له‌سه‌ر 47 بڕگه‌ى دروست بوو”.
جه‌ختی كرده‌وه، هه‌موو ئه‌و بڕگانه‌ى تێبینییان له‌سه‌ر بوو و پێشتر له‌لایه‌ن وه‌زیر و بریكار و پارێزگاكان ئاراسته‌ى لیژنه‌كه‌یان كرابوو، به ئاماده‌بوونى دكتۆر فوئاد حوسێن، وه‌زیری دارایی عێراق، هه‌موار كرانه‌وه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه ئه‌م هه‌فته‌یه، یان هه‌فته‌ى داهاتوو پرۆژه‌یاساكه په‌سند ده‌كرێت، گوتیشی: “بودجه‌ى ئه‌مساڵ بریتییه له 130 ترلیۆن دینارى عێراقی، به‌وه‌ش به‌گه‌وره‌ترین بودجه له مێژووى عێراقدا داده‌نرێت”.
ئه‌وه‌شى ئاشكرا كرد، كه خه‌رجییه‌كانى حكوومه‌ت كه‌م ده‌كه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى كورتهێنان كه‌م ببێته‌وه، گوتیشی: “پاره‌یه‌كی زۆر بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى پارێزگا ڕزگاربووه‌كان و پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان، ته‌رخان ده‌كرێت”