په‌یه‌ده ده‌ستی كرده‌وه به هێنانه پێشه‌وه‌ی مێرمنداڵان له ئۆپه‌راسیۆنی ره‌قه
خواكوڕك
ئۆپه‌راسیۆنی گرتنه‌وه‌ی موسڵ كه به (توره‌یی فورات) ناونراوه، له دوێنێوه ده‌سپێكردنی راگه‌یانراوه، و بڕیاره 30 هه‌زار سه‌رباز و شه‌ڕڤانی بۆ ئاماده‌بكرێت.
مالپه‌ڕی (روسیا توده‌ی) راپۆرتێكی له‌باره‌ی چۆنیه‌تی ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه و ئیداره‌دانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه بڵاوكردۆته‌وه، و باس له ناكۆكیه‌كانی نێوان توركیا و ئه‌مریكا ده‌كات له‌باره‌ی به‌شداری كردنی شه‌رڤانانی په‌یه‌ده له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا.
له راپۆرته‌كه‌ی روسیا توده‌ی هاتووه، وه‌زاره‌تی ده‌رره‌وه‌ی توركیا نیگه‌رانی خۆی له‌باره پێدانی به‌شداری كردنی ئه‌و ژماره زۆره‌ی شه‌ڕڤانان به ئه‌مریكا راگه‌یاندووه و گومانی له فراوانی هێزه‌كانی سوپای سوریای دیموكرات هه‌یه به‌و قه‌باره‌یه.
پێشتریش له‌چه‌ند ناوه‌ندێكی شاره‌كانی كۆبانی و مه‌نبه‌ج له‌لایه‌ن رێكخستنه‌كانی یه‌په‌گه و ئاسایشی په‌یه‌ده، چه‌ند بنكه‌یه‌كی تۆماركردنی شه‌ڕڤانی نوێ كرابوونه‌وه بۆ خۆ تۆماركردن له ریزه‌كانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ئه‌و كات باسیان له كردنه‌وه‌ی فه‌رمانگه‌ی نوێی ناسنامه‌ی شارستانی ده‌كرد كه هه‌ڵده‌ستان به گۆڕێنی ساڵی له‌دایك بوونی ئه‌و كه‌سانه‌ی هێشتا ته‌مه‌نیان نه‌گه‌یشتۆته ئاستی پێویست بۆ هاتنه ریزی سوپا.
راپۆرته‌كه باس له ماوه‌ی به‌رده‌وامی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ده‌كات و پێیوایه ماوه‌یه‌كی زیاتر ده‌خایه‌نێت له‌و كاته‌ی كه پێشبینی كراوه، هه‌روه‌ها ئه‌و سوپایه‌ی ئاماده‌كراوه پێویستی به‌چه‌ك و ژماره‌ی سه‌ربازی زیاتر هه‌یه.
راپۆرته‌كه ده‌ڵێت، پێویسته ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان له‌كاتی جه‌نگه‌كه‌دا چاو بپۆشن له‌هه‌ندێك یاسای نێوده‌وڵه‌تی له‌باره‌ی یاساكانی جه‌نگه‌وه، به‌تایبه‌ت مه‌رجی ته‌مه‌ن نه‌كرێته خاڵێكی بنه‌ڕه‌تی له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه، به‌تایبه‌ت له ریزه‌كانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه.