سلێمانی.. چوار چەکدار تەقەیان لە پزیشکێکی پسپۆڕ کرد
لە شاری سلێمانی بەناوی سەرکردەیەکی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە سووکایەتی بە پزیشکێک دەکرێ و بە گوللە بریندار دەکرێت.
بەختیار ئەمین بارام، پزیشکی پسپۆڕی ئێسک و شکان رایگەیاندووە، شەوی شەممە 19-1-2019 لەبەردەم مەڵبەندی یەکێتی لە سلێمانی، چوار چەکدار بەناوی بەرپرسێکی باڵای یەکێتییەوە پەلاماریان داوە.
بەختیار ئەمین بارام هەروەها رایگەیاندووە، چوار کەسەکە تەقەیان لێ کردووە و برینداریان کردووە و دواتر پۆلیس لەژێر دەستی چوار چەکدارەکە رزگاریان کردووە.