نەجمەدین کەریم: باشترین چارهسهر بۆ كهركووك دانانی پارێزگارێكی بێلایهنه
د. نەجمەدین کەریم رایدەگەیێنێت، ناکرێ هیچ حیزبێك كاندیدی خۆی بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکووك بسەپێنێت. دەشڵێت، باشترە ئهو كهسهی ببێته پارێزگار (بێلایەن) بێت.
د. نەجمەدین کەریم لەکاتی بەشداریکردنی لە بەرنامەی “رووداوی ئەمڕۆ” ـی كهناڵی ڕوداو ڕایگهیاند تاوەکو ئێستا خۆی بە پارێزگاری شەرعی کەرکووک ناودەبات، باسی چەند پرسێکی تایبەت بەو شارەی کرد، بەتایبەتی دوای قۆناخی پێکهێنانی حکومەتی عێراق و هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
د. نەجمەدین کەریم دەڵێت، نابێ پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پرسی کەرکووك تێکەڵ بە یەکدی بکرێن. گوتیشی “تێکەڵکردنی پرسی بەشداریکردن حکومەت و پرسی بەغدا و کەرکووك بە یەکەوە، مانای ئەوەیە جیدی نیت لە چاککردنەوەی دۆخی کەرکووک، چونکە ئەمانە پرسی جیاوازن”.
لەبارەی دانانی پارێزگاری نوێ بۆ کەرکووك، نەجمەدین کەریم دەڵێت “دەبێ ئەنجوومەنی پارێزگا لەسەر پارێزگارێك رێکبکەون، لە هەر نەتەوە و حیزبێك بێت، لەوانەیە بێلایەن بێت لە هەمووی باشتر بێت. دەبێت بەو جۆرە بێت، ئەگەر بێت و فەرزی بکەیت کە دەبێت لە حیزبەکەی من بێت و دەبێت فڵان و فڵان بێت کە لە هەموو لایەنەکانەوە رەتکراوەتەوە، جگە لە بەشێکی کەم لەناو یەکێتی، ئەوە سەرناکەوێت”.
نەجمەدین کەریم ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا هیچ پەیوەندییەکی بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە نەماوە.