ئه‌بوبه‌كر كاروانی: چه‌پ بوونی په‌كه‌كه خاڵێكی لاوازی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورده له باكوور
خواكوڕك
له‌میانی به‌شداری كردنی له دیبه‌یتێكی سیاسی، ئه‌بوبه‌كر كاروانی ده‌ڵێت، پێویسته ئیدی له كوردستانی باكوور روئیا و سیاسه‌تیكی نوێ هه‌بێت بۆ داهاتووی سیاسی كورد، ناكرێ چیتر به‌م ئه‌قڵیه‌ته‌ی پێشووتر سیاسه‌ت بكرێت.
ئه‌بوبه‌كر كاروانی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، دوێنی به‌شداری له دیبه‌تیتێكی سیاسی كرد له‌باره‌ی ده‌سگیركردنی هاوسه‌رۆكانی هه‌ده‌په، وتارێكی له‌وباره‌وه پێشكه‌ش كرد.
كاروانی ووتی، “چه‌پ بوونی په‌كه‌كه خاڵێكی لاوازی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورده له باكوور” هه‌روه‌ها دوو هۆكاری بۆ خراپ شكانه‌وه‌ی به ئایدۆلۆژی بوونی سیاسه‌تی په‌كه‌كه‌ی ده‌ستنیشانكرد له‌سیاسه‌تی نه‌ته‌وه‌ییدا.
كاروانی له‌وباره‌وه ده‌ڵێت، له‌هه‌ندێك قۆناغدا به‌رژه‌وه‌ندیه ئایدۆلۆژی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان به‌ریه‌ك ده‌كه‌ون ئه‌وه‌ش كێشه‌ی بۆ ئه‌و حزبه دروست كردووه كه كامیان پێش ئه‌ویتر بخات.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، “یه‌كلایی نه‌بوونه‌وه‌ی دیدی په‌كه‌كه بۆ پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و داهتوویان” ئه‌م خاڵه‌شی گه‌ڕانده‌وه بۆ هه‌ڵگری دروشمی (خودسه‌ری دیموكراسی) له‌لایه‌ن ئه‌م حیزبه‌وه.