به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕاگه‌یه‌نراویكی بڵاو كرده‌وه
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕاگه‌یه‌نراوێكی له باره‌ی رووداوی ته‌قه‌كردنی شه‌وی رابردوو له پزیشكێك له شه‌قامی سالم بڵاوده‌كاته‌وه.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ده‌ڵێت :” به‌هۆی رووداوێكی ته‌قه‌كردن، كه دوێنێ شه‌و ۱۹ی كانوونی دووه‌می ۲۰۱۹ روویداوه، فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ سێ كه‌س و ده‌ستبه‌رداگرتنی ئۆتۆمبێله‌كه‌یان ده‌رچووه”.
پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ده‌شلێت :” شه‌وی رابردوو له شه‌قامی سالمی ناوه‌ڕاستی سلێمانی، هێرش كراوه‌ته سه‌ر پزیشكێك و ته‌قه‌ی لێكراوه، دواتر ناوبراو له بنكه‌ی پۆلیسی به‌ختیاری سكاڵای له‌سه‌ر چه‌ند كه‌سێك تۆماركردووه و له‌ئێستادا هێزه‌كانی پۆلیس سه‌رقاڵی گه‌ڕانه بۆ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كان.”.
به‌رێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، به گوێره‌ی مادده‌ی ٤۱۳ی یاسای سزادان سكاڵاكه تۆماركراوه و فه‌رمانی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن بۆ ئۆتۆمبێله‌كه‌ش ده‌رچووه.
شەوی شەممە ۱۹-۱-۲۰۱۹ بەختیار ئەمین بارام، پزیشکی پسپۆڕی ئێسک و شکان لەبەردەم مەڵبەندی یەکێتی لە سلێمانی، چوار چەکدار بەناوی بەرپرسێکی باڵای یەکێتییەوە پەلاماریان داوە وتەقەیان لێ کردووە و برینداریان کردووە.