ئێران هەرەشە لەبارزانی دەكات

خواكوڕك
 
پاش ئەوەی د.محمەد ساڵح جومعە هۆشداری لەدەستێوەردانی ئێران دا و گوتی ئەگەر هێزە سیاسیەكانی كە سیاسەتی ئێران جێبەجێ دەكەن، بەردەوام بن لە جێبەجێ كردنی سیاسەتی ئێران پێشمەرگە ناچار دەبێت ئەو دەستێوەردانە رابگرێت، لەبەرامبەر دا راوێژكارێكی گەورەی خامنەیی رێبەرێی ئێران، هەرەشە لەبارزانی دەكات.
 
ژەنەراڵ یەحیا رەحیم سەفەوی گەورە راوێژكاری سەربازیی عەلی خامەنەیی هۆشداری دەداتە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەگەری “هاوکاریکردنی دوژمنانی ئێران”. دەلێت لە هەرێمی کوردستانی عێراق، حیزبەکەی  تاڵەبانی پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ ئێران هەیە، بەڵام حیزبەکەی بارزانی ئەو جۆرە نین. ئێمە لە دوورکەوتنەوەی هەرێمی کوردستانی عێراق لە حکومەتی ناوەندی عێراق نیگەرانین، چونکە ئەوان هەندێک جۆر رێککەوتنیان لەگەڵ زایۆنیستەکان هەیە دەلێت حیزبەکەی بارزانی رێگە بە کونسوڵگەری سعودیە لە باکووری عێراق دەدەن چەک بداتە هێزە ئێرانییەکانی دژی شۆڕش و لەم بوارەوە هۆشداریان پێدەدەین، دەبێت بزانن کە قەرزاری ئێرانن”. 
 
ئەم ژەنەڕاڵە هەروەها گوتیشی “کوردەکانی عێراق لە نەوەی ئارییەکانن و رەگ و ریشەیان ئێرانییە و پەیوەندیان لەگەڵ ئێران هەیە، بەڵام دەبێت بزانن ئەگەر بچنە نێو ئەم یاریە سیاسییەوە ئەوا پێناچێت چیدیکە ئێران یارمەتیان بدات.
 
شایانی باسە پێشتریش چەند بەرپرسێکی دیکەی سەربازیی ئێران لێدوانی تووندیان دژ بە حکومەتی هەرێمی کوردستان داوە. 
Back to top button