ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ ڕاگه‌یه‌نراوێكی له‌باره‌ی چه‌كداماڵین بڵاو كرده‌وه
ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له باره‌ی چهكداماڵێن له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ڵێت :” له ڕوانگه‌ی هه‌ست كردن به پاراستنی گیانی هاووڵاتیان و وه‌ك به‌شێك له ئه‌ركی خۆمان له هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاووڵاتیان له دیارده‌و پیشێلكارییه‌كان و داكۆكیكردن له مافه‌كانی هاووڵاتیان و دابینكردنی ژیانێكی شایسته و دوور له‌توندو تیژی و شه‌ڕو تاوان، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی رووداوه‌كانی ته‌قه‌كردن و تاوانه‌كانی كوشتن و خۆكوشتن كه ماوه‌یه‌كه رۆژانه به به‌رچاوی هه‌مووان له شار‌و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به‌داخه‌وه رۆژ نییه گوێ بیستی هه‌واڵێكی نه‌خوازراو نه‌بین كه رووداوێك رووده‌دات، له ده‌ره‌نجامی بوونی چه‌ك له ده‌ستی هاووڵاتیان و له ماڵ و بازاڕه‌كان و به ئاسان دەست دەكەوێت، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی لای ته‌واوی هاووڵاتیان دروست كردوه‌و ته‌نانه‌ت بووەته مایه‌ی دڵه‌ڕاوكێ و كاریگه‌ری بۆسه‌ر ئاسایشی خێزان و كۆمه‌ڵگه ھەیە به‌هۆی زۆربوونی جۆری تاوانه‌كان و ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی ده‌بێته مایه‌ی له‌ده‌ستدانی مرۆڤه‌كان به چه‌ك له‌سه‌ر بابه‌تی زۆر بچووك و سه‌یرو نه‌گونجاو و دوور له به‌هاو نەریتی گشتی. ئه‌وه‌ش ته‌نها هۆكار بوونی ئه‌و چه‌كانه‌یه له‌ده‌ستی هاووڵاتیان و به‌كارهێنانی له‌كاتی بوونی شه‌ڕو كێشه‌كان و دووركه‌وتنه‌وه‌یه له په‌نابردن بۆ دادگا بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه‌كان”.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانی مرۆڤ دا هاتووه‌و ده‌شڵێت :” له‌و سۆنگه‌وه دوای دوو ساڵ له‌هه‌وڵی به‌رده‌وامی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ بۆ ئه‌و بابه‌ته‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاماره‌كان له‌سه‌ر رووداوه‌كانی كوشتن و خۆكوشتن و ته‌قه كردن، هه‌روه‌ها پێشكه‌ش كردنی چه‌ندین راسپارده‌و پێشنیار بۆ حكوومه‌ت و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدارو ده‌زگا ئه‌منییه‌كان بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی دیارده‌ی چه‌كداری و داخستنی بازاڕه‌كان، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی چه‌ند رێكارێك خرایه‌ڕوو جێبه‌جێكران، بۆ كۆنترۆڵ كردنی له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌كان به‌دانانی خاڵی پشكنینی هاوبه‌ش و گه‌ڕان به‌ناو كافتریا و چایخانه‌كان و چاودێری كردنی بازاڕه‌كان، به‌ڵام به‌داخه‌وه ماوه‌و كاتی بوونی ئه‌و هه‌ڵمه‌ت و هه‌وڵانه وایكردووه كه دوای ماوه‌یه‌ك حاڵه‌ته‌كه ئاسایی بێته‌وه‌و دووباره چه‌ندان حاڵه‌تی ته‌قه‌كردن وشه‌ڕكردن به‌چه‌ك ده‌بیستین و روو ده‌دەن”.
له كۆتایی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ ئاشكرای كردووه‌و ده‌ڵێ:” : “لە ئەمڕۆ یهكشەممەوە به‌رواری ۲۰ی۱ی۲۰۱۹ هه‌ڵمه‌تێكی نیشتمانی راده‌گه‌یه‌نین بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی دیارده‌ی چه‌كداری و كۆنتڕۆڵ كردنی بازاڕه‌كانی چه‌كفرۆشی. لێره‌وه داوا له‌سه‌رجه‌م ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن ده‌كه‌ین هاوكاربن له‌ماوه‌ی ئه‌و ١٥ رۆژە به‌رنامه‌ی تایبه‌ت ڕێكبخه‌ن له‌سه‌ر مه‌ترسیه‌كانی چه‌ك و دروست بوونی كۆمه‌ڵگه‌ی چه‌كداری و بوونی چه‌ك له‌ماڵه‌كان، هه‌روه‌ها داوا ده‌كه‌ین مامۆستایانی ئایینی و رۆشنبیران و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و به‌كارهێنه‌رانی تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌شداربن له‌و هه‌ڵمه‌ته بۆ نه‌فره‌ت كردن له چه‌ك و دیارده‌ی چهكدارو بونیات نانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ئارام و شارستان و دوور له‌توندوتیژی و كوشتن و هه‌واڵی جهرگبڕو ناخۆش و گۆڕێنی وێنه‌ی پڕۆفایله‌كان بۆ دژه چه‌كداری”.