جۆرج بوش خواردنی پیتزا بۆ تیمی پاراستنی نهێنی تایبه‌ت به‌خۆی ده‌بات
جۆرج بوش، سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌مه‌ریكا،له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام، وێنه‌یه‌كی خۆی بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه خواردنی پیتزا بۆ تیمی خزمه‌تگوزاریی نهێنی تایبه‌ت به‌خۆی ده‌بات”.
سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆكه نووسیویه‌تی: “ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه سه‌ركرده‌كانی هه‌ردوولا، سیاسه‌ت به‌لاوه‌بنێن و به‌یه‌كه‌وه كار بكه‌ن بۆ كۆتاییهێنان به له‌كارخستنی حكوومه‌ت”.
یاساكانی ئه‌مه‌ریكا، هه‌موو سه‌رۆكێك تیمێكی خزمه‌تگوزاری نهێنی بۆ داده‌نرێت، بۆ ئه‌وه‌ی له دوای سه‌رۆكایه‌تییش پاسه‌وانی لێبكه‌ن.
حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا،زیاتر له مانگێكه له‌كاركه‌وتووه‌و نزیكه‌ی ۸۰۰ هه‌زار كارمه‌ندی فیدرالی به‌بێ وه‌رگرتنی مووچه كارده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش به‌هۆی په‌سه‌ند نه‌كردنی بودجه‌ی ئه‌مه‌ریكا، چونكه ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بڕگه‌ی ته‌رخانكردنی پاره بۆ درووستكردنی دیواره‌كه‌ی سه‌ر سنووری ئه‌مه‌ریكا و مه‌كسیك نه‌داوه.
له‌و ژماره‌یه‌ش نزیكه‌ی ٦ هه‌زار كارمه‌ندی ده‌زگای خزمه‌تگوزاریی نهێنییه، تا ئێستاش نزیكه‌ی ۸۵%یان له كاره‌كانیان به‌رده‌وامن به‌بێ ئه‌وه‌ی مووچه وه‌ربگرن.
پارتی دیموكراته‌كانی ئه‌مه‌ریكا، كه به‌رهه‌ڵستكاری سیاسه‌ته‌كانی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكان، كه له‌سه‌ر پارتی كۆمارییه‌كانه، زۆرینه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانیان به‌ده‌ستهێناوه و نانسی پیلۆسی، ته‌مه‌ن ۷۸ ساڵ، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌یه.
له كاتێكدا تره‌مپ سووره له‌سه‌ر درووستكردنی دیواره‌كه، هه‌رچی دیموكراته‌كانن ره‌تیده‌كه‌نه‌وه هیچ مادده‌یه‌كی تایبه‌ت به ته‌رخانكردنی پاره بۆ دیواره‌كه، له بودجه‌ی ۲۰۱۹ی ئه‌مه‌ریكا ته‌رخان بكه‌ن، تره‌مپیش به‌بێ ئه‌و خاڵه هیچ بودجه‌یه‌ك واژۆ ناكات، به‌و هۆیه‌وه‌ش، حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا، له‌كاركه‌وتووه.