پارێزگاری سه‌پێنراوی كه‌ركوك قایمقامی حه‌ویجه‌ دوورده‌خاته‌وه‌

راكان سه‌عید، پارێزگاری سه‌پێنراوی كه‌ركوك ، بۆ ماوه‌ی ٦۰ رۆژ، سه‌بهان خه‌ڵه‌ف، قایمقامی حه‌ویجه‌ سڕده‌كات و نوسراوی ده‌ستهه‌ڵگرتنی بۆ ده‌رده‌كات.

ئه‌و بڕیاره‌ی پارێزگاری سه‌پێنراوی كه‌ركوك، هه‌فته‌ی رابردوو ده‌ركراوه‌، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ناكۆكییان له‌سه‌ر كاری رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له‌ قه‌زای حه‌ویجه‌ و ده‌وروبه‌ری.

ناجى حەواس، سه‌رۆكی ئەنجومەنى قەزاى حەویجە گووتی :“قایمقامى قەزاى حەویجە داوایکردبوو رێکخراوەکانى کۆمەڵگه‌ى مه‌ده‌نی نابێت سەردانى قەزاى حەویجە بکەن تاوەکو لیستى کار و چالاکیی و خزمەتگوزارییه‌کانی ساڵی ۲۰۱۸ بۆ قایمقامیه‌ت نه‌به‌ن، به‌ڵام بەشێک لە رێکخراوەکان داواکارییەکەى قایمقامیان ره‌تكردۆته‌وه‌ و ئه‌و پێشنیاره‌یان پێ باشنه‌بوو، بەهۆی ئەوەى ئەوە کارى ئیدارەى کەرکوکە نەک ئیدارەى قەزایەک”.

سه‌رۆكی ئەنجومەنى قەزاى حەویجە گوتیشی :“ئێستا لە چاوەڕوانى هەڵوەشاندنەوەی بڕیاره‌كه‌ی پارێزگاریین، چونكه‌ بەڵێنى ئەوەمان وەرگرتووە بۆ ئەم هەفتەیە هەڵیبوەشێنێتەوە ”.
لای خۆیه‌وه‌ ئەحمەد خورشید، ئەندامى ئەنجومەنى قەزاى حەویجە ده‌ڵێت: “پێویستە هەمومان پاڵپشتى سه‌بهان خه‌ڵه‌ف بکەین، چونكه‌ خه‌مخۆری قه‌زای حه‌ویجه‌یه‌، بڕیاربوو منیش سه‌ردانی پارێزگاری كه‌ركوك بكه‌م بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌، به‌ڵام پارێزگار پێشتر وه‌فده‌كه‌ی ئاگاداركردبۆوه‌ كه‌ ئەو لیژنەیە نابێت ئەحمەد خورشیدی تێیدا بەشداربێت، ئەوەبوو من نەڕۆیشتم بۆ كۆبونه‌وه‌كه‌”.

ئەندامه‌كه‌ى ئەنجومەنى قەزاى حەویجە ده‌شڵێت: “هۆکارى بڕیارەکەی راكان بۆ به‌شدارنه‌بونی من له‌ لیژنه‌كه‌، ئه‌وه‌یه‌ من پاڵپشتى قایمقامم کردبوو، یان له‌به‌رئه‌وه‌ی من له‌ نه‌ته‌وه‌ی كوردم و ئه‌وان هه‌مویان له‌نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بن”.

۱٦ـی ئۆكتۆبەر خیانەتێكی جەرگبڕ بوو لە مێژووی گەلی كورددا، كە باڵێكی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان خیانه‌تیان كردو هاوكاریی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌ ئێرانیه‌كانیان كرد تا كەركووك داگیر بكەن.

Back to top button