یه‌كێتی ده‌یه‌وێت ئاسه‌واری خیانه‌تی۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ر له‌ كه‌ركوك بسڕیته‌وه‌ دۆخه‌كه‌ ئاسایبكاته‌وه‌

بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی کەرکووک، هەڵبژاردنی پارێزگارێکی و نوێ و کاراکردنەوەی ئەنجوومەنی پارێزگا، یەکێتی لەلایەک لەگەڵ پارتی دیموكڕاتی كوردستان لیژنە دوو قۆڵییەکانی نێوانیان کارابکەنەوە کە پێشتر سڕکرابوو، لە کەرکووکیش یه‌كێتی زنجیرەیەک کۆبوونەوەی لەگەڵ لایەنە عەرەبی و تورکمانییەکان ئەنجامداوه‌ و هاوكات وه‌فدێكی یه‌كێتی له‌ به‌غدا سه‌ردانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ده‌كات بۆ گفتوگۆكردن به‌مه‌به‌ستی ئاسایی بونه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك .

لەبارەی کەرکووک و ناوچە ناکۆکی لەسەرەکان، پارتی و یەکێتی لیژنەی هاوبەشیان دەبێت بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخەکە و دەیانەوێت سیاسەتی جیاوازیان لەو ناوچانە نەبێت، بەڵکو بە یەک سیاسەتی هابەش کاربکەن و دۆخی ئەو ناوچانە ئاسایی بکەنەوە.

دۆخی ئێستای كه‌ركوك بەدڵی پێکهاتەی عەرەبە، ئەگەرچی باس لەوەدەکەن جیاوازییەکانیان هێندە زۆر نیین و ئامادەن بۆ گفتوگۆ، بەڵام ئامادەنین بچنە ژێر باری جێبەجێکردنی ئەو داواکارییانەی خراوەتە پێشیان.

له‌پاش ڕووداوه‌كانى خیانه‌تی ۱٦ـى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى ۲۰۱۷ و هاتنى سوپاى عێراق و هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبی و هێزه‌ ئێرانیه‌كان بۆ سنوورى ناوچه‌ كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان، كه‌ركوك كه‌وته‌ ژێرده‌ستى میلیشیای حه‌شدى شه‌عبی وهێزه‌كانی ئێرانی له‌وكاته‌وه‌ تاوه‌كو ئێستا ڕۆژ له‌ دواى ڕۆژ ژماره‌ى كرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌كان ته‌عریبكردن به‌رامبه‌ر به‌ هاووڵاتیانى كوردى سنووره‌كه‌ پێكهاته‌كانی تر له‌ زیادبووندایه‌.

Back to top button