بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی ھەرێم ڕونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌

ئەمڕۆ یەکشەممە ۲۰ی۱ی۲۰۱۹، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕەگەزنامەی ھەرێمی کوردستان لە پێگه‌ی فەرمی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاو کردەوە، تێیدا ھاتووە: “لە بەرواری ۱۷ی۱ی۲۰۱۹دا و لە دوای پرێس کۆنفرانسی گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕەگەزنامەی ھەرێمی کوردستان کە ئاماژە دراوە بە نەمان و داخستنی فەرمانگەکانی باری شارستانی، مەبەست لە داخستن و نەمانی فەرمانگەکانی ناوبراو بە پێی ئەو پلان و پرۆژەی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕەگەزنامەی بەغدا باس کراوە و گۆڕینی ناوی فەرمانگەکانی باری شارستانییە بۆ فەرمانگەی کارتی نیشتمانی”.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕەگەزنامەی ھەرێم، ده‌شلێت : “ئەو فەرمانگانەی کە تا ئێستا نەکراوە بە فەرمانگەی کارتی نیشتمانی، دەبێت لە سەرجەم قەزا و ناحیەکان بکرێت بە کارتی نیشتمانی، ئەمەش ئێستا پێویستی بە بودجەی تایبەت ھەیە، بۆ ئەوەی سەرجەم فەرمانگەکان بکرێن بە کارتی نیشتمانی”.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕەگەزنامەی ھەرێم نوسیویه‌تی و ده‌شڵێت:” ئێستا کار بە ڕەگەزنامە و ناسنامەی باری شارستانی دەکرێت، تا سەرجەم فەرمانگەکانی باری شارستانی دەبێت بە کارتی نیشتمانی”.

Back to top button