شه‌ڕی تره‌مپ و پیلۆسی توندتر ده‌بێت

نانسی پیلۆسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا كە سەربە دیموكراتەكانە، دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمریكای بەوە تۆمەتباركرد، هێزەكانی ئەمریكاو ئەو هاوڵاتییە مەدەنییانەی لە ئەفغاستانن خستوەتە مەترسییەوە.

دوای ئه‌وه‌ی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا بۆ دابینكردنی بودجەی دیواری نێوان ئەمریكا و مەكسیك كە یەكێكە لە بەڵێنەكانی كاتی هەڵبژاردنی، لەگەڵ نانسی پیلۆسی و سەركردەی دیموكراتەكان كۆبوەوە.

دۆناڵد تره‌مپ له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا داوای لە پیلۆسی كرد بودجەی دیوارەكە دابینبكەن، بەڵام پیلۆسی رەتیكردەوە و ترەمپیش بە توڕەییەوە كۆبوونەوەكەی بەجێهێشت و لەوكاتەوە داخستنی كاتی حكومەت دەستیپێكردووە و فەرمانبەرانی فەرمانگە فیدراڵییەكان موچەكانیان دواكەوتووە.

نوسینگەی پیلۆسی لە ئامادەكاریدا بوو كە بە فڕۆكەیەكی بازرگانی سەردانی ئەفغانستان بكات، بەڵام ترەمپ رێگەی لە سەردانەكە گرت و رێگەی نەدا لەماوەی داخستنی حكومەتدا ئەو وەفدە بە فڕۆكەی كۆنگرێس یان حكومەت یان فڕۆكەی سەربازی گەشتەكەیان بكەن.

نانسی پیلۆسی له‌ كۆنگره‌ییه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ،گوتیشی:” ئێمە پێشوەخت رایناگەیەنین كە دەچین بۆ ناوچەكانی شەڕ، هەرگیز ئەوە ناكەین، رەنگە كەم شارەزایی سەرۆك لەپشتی تێنەگەیشتن لەو پرۆتۆكۆڵەوە بێت، پێویست بوو ئەوانەی لە چواردەورین بزانن كە ئەوە زۆر مەترسیدارە”.

مشتومڕی نانسی پیلۆسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا و دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا . گەیشتە لوتكە و به‌دوای خۆیاندا ململانێكان بۆ كۆشكی سپی و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران قوڵتر بووه‌ته‌وه‌ ، نوسینگەی كۆشكی سپی كارگێڕی و بودجە رایگەیاند :گەشتی ئەندامانی كۆنگرێس قەدەغەیە ئەگەر رەزامەندی كۆشكی سپی وەرنەگرن یان خۆیان خەرجییەكەی دابین نەكەن”.

Back to top button