سبه‌ینێ پارتی و یه‌كیتی دوو سبه‌یی پارتی و گۆڕان كۆده‌بنه‌وه‌

 

فرسەت سۆفی، ئەندامی شاندی دانوستانکاری پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند: “سبەی دووشەممە شاندی دانوستانکاری پارتی لەگەڵ یەکێتی لە شاری سلێمانی، بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی پێکھێنانی کابینەی داهاتووی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە”.

فرسەت سۆفی، ئەندامی شاندی دانوستانکاری پارتی گوتیشی :” کۆبوونەوەی پارتی لەگەڵ یەکێتی بۆ گفتوگۆکردن لە بارەی پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت و ئومێدی ئەوە دەکەین، لەو کۆبوونەوەیەدا بتوانن خاڵی ھاوبەشیان ھەبێت”.

ئەندامه‌كه‌ی شاندی دانوستانکاری پارتی ده‌شڵێت: ”دوای کۆبوونەوەی شاندی یەکێتی و پارتی لەشاری سلێمانی، بۆ ڕۆژ دواتر، شاندی بزوتنەوەی گۆڕان و پارتی دیموکراتی کوردستان کۆدەبنەوە”.

ڕۆژی ۳۱ی ئه‌یلوولی ساڵی ڕابردوو هه‌ڵبژاردنی خولی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌ چوو، كه پارتی دیموكراتی كوردستان ٤۵ كورسیی په‌رله‌مانی به‌ده‌ست هێنا، یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان ۲۱ كورسی و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ۱۲ كورسی و نه‌وه‌ی نوێ ۸ كورسی و كۆمه‌ڵی ئیسلامی ۷ كورسی و به‌ره‌و ئیسلاح، كه‌ له‌ بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی و یه‌كگرتووی ئیسلامی پێك هاتبوو ۵ كورسی و حزبی شیوعی ۱ كورسی و حزبی سۆسیالیست ۱ كورسی، كه‌مه‌نه‌ته‌وه‌كانیش ۱۱ كورسیی په‌رله‌مانیان بەدەست هێنا.

Back to top button