ئایا ئیسرائیل ھاوكاری سەربازی كوردستانی كردووە؟ فازل میرانی وهڵام دهداتهوه
میدیا عەرەبیەكان بەمەبەستی دروست كردنی ڕای گشتی دژی دۆزی ڕەوای كورد بەردەوام باس لە بونی پەیوەندی نێوان كوردستان و ئیسرائیل دەكەن و ئاماژە بە بوونی ھاوكاری سەربازی ئیسرائیل دەكەن بۆ كوردستان”.
تایبەت بەو پرسە فازیل میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لە میانەی بەشداری كردنی لە پرۆگرامی (الذاكرة السياسية) ی كەناڵی ئەلعەرەبیە ڕایگەیاند ئیسرائیل چۆن بتوانێت ھاوكاری سەربازی كوردستان بكات لە كاتێكدا چواردەوری ئێمە بە وڵاتانی ئیسلامی تەنراوە؟ وە ئەگەر ھاوكاریش كرابین ئەوا ئەو ھاوكاریەی ئیسرائیل لە ڕێگەی بەغداد – تاران یان ئەنكەرەوە بووە”.
تایبەت بە پەیوەندی نێوان ئیسرائیل و كورد میرانی نەیشاردەوە كە لە سەرەتای شەستەكان ئەو كاتەی گەلی كورد بە ناپاڵم لێی دەدراو دەخنكێنراو برسی دەكرا لە سەر كوردبونی،ئیسرائیل ھاوكاری مرۆیی پێشكەش كردووە لە ڕێگەی وڵاتی ئێرانەوە”.