به خیانه‌تكارانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر كێشه‌ی كه‌ركووك چاره‌سه‌ر نابێت
له دیمانه‌یه‌كی دا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی رووداو، نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری شه‌رعی كه‌ركووك كه به‌هۆی گروپی شكهستخواردووی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ئێستا له هه‌ولێره، ده‌لێت، كێشه‌ی كه‌ركووك له نیه‌تی چاره‌سه‌ری یه‌كێتی دا جێگایه‌كی نیه، چونكه یه‌كێتی به‌ستوویه‌تیه‌وه به پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مه‌ش ده‌ری ده‌خات كه یه‌كێتی نایه‌وێت كێشه‌ی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و كه‌ركووك چاره‌سه‌ر بكات”.
نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری شه‌رعی كه‌ركووك هه‌روه‌ها ده‌شلێـ، چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كه‌ركووك له ئێستادا به گروپی شكهستخواردووی خیانه‌تی 16ی ئۆكۆتبه‌ر چاره‌سه‌ر نابێت، پارتیش زۆر به‌روونی ئه‌وه‌ی به‌یه‌كێتی گوتووه، كه تا دۆخی كه‌ركووك له‌و داگیركاریه رزگار نه‌كرێت، چاره‌سه‌ری ناكرێت و نه‌جمه‌دین كه‌ریم هه‌روه‌ها ده‌شلێـ” به پارێزگارێكی بێ لایان ده‌توانرێت دۆخه‌كه ئاسایی بكرێته‌وه پاش نه‌مانی داگیركاری”.
پێشتر پارتی دیموكراتی كوردستان راگه‌یاندبوو، كه ئاماده نیه خیانه‌تی شكهستخواردووی 16ی ئۆكتۆبه‌ر له نیه‌تی چاره‌سه‌ر كردنی دۆخی كه‌ركووك، تێكه‌ڵاو بكات، دۆخی كه‌ركووك ده‌بێت، به شێوه و شكلێكی تر ئاسایی بكرێته‌وه، خیانه‌تی یه‌كێتیش له 16ی ئۆكتۆبه‌ر شكهستخواردوو دا، وه‌ك خۆی بمێنێتوه، چونكه پارتی ئاماده نیه په‌رده پۆشی ئه‌م خیانه‌ته مێژوویه‌ی شكهستخواردووی 16ی ئۆكتۆبه‌ر بكات”.
یه‌كێتی نیازی وایه خیانه‌تی شكهستخواردووی 16ی ئۆكتۆبه‌ر تێكه‌ڵاو بكاته‌وه له‌گه‌ڵ ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركووك، به‌ڵام پارتی ئاماده نیه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی بچێته ناو ئه‌و رێكه‌وتنه، به‌رپرسێكی پارتیش ده‌لێت، ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركووك، ده‌بێت به‌ده‌ر بێت له په‌رده پۆشكردنی خیانه‌ته شكهستخواردووهكهی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، چونكه دۆخی كه‌ركووك ده‌بێت بۆ خه‌ڵك و رزگاری شاره‌كه ئاسایی بكرێته‌وه، نه‌ك بۆ په‌رده‌پۆش كردنی خیانه‌تی شكهستخواردوو 16ی ئۆكتۆبه‌ر”.