مه‌لا به‌ختیار داوای كۆبونه‌وه له‌كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ ده‌كات
له میانی چه‌ند گفتوگۆیه‌كی نێوان مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و چه‌ند ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی حزبه‌كه‌ی جارێكی تر داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ناو یه‌كێتی لێكراوه ،به‌ڵام مه‌لا به‌ختیار داواكه‌ی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه .
دوای ئه‌وه‌ی هەریەكە لە (جەعفەر شێخ مستەفا، ئەرسەلان بایز، حاكم قادر‌و عیماد ئەحمەد) سه‌ردانی مه‌لا به‌ختیار ده‌كه‌ن و بە فەرمی‌و بەناوی مەكتەبی سیاسی یەكێتییەوە داوای لێده‌كه‌ن بگەڕێتەوە بۆ ناو كۆبونەوەكانی مەكتەبی سیاسی.
به پێی زانیارییه‌كانی ” خـواكـوڕك ” ،مه‌لا به‌ختیار داوای چوار ئه‌ندامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ڕه‌تكردووه‌ته‌وه و گوتویه‌تی :” ده‌مه‌وێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی كۆببمه‌وه “.
دوای ئه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح له پێناو پله‌و پۆست‌دا گه‌رایه‌وه ناو یه‌كێتی و به‌فه‌رمی بووه كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق ،مه‌لا به‌ختیاریش له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی یه‌وه كاندید بوو بۆ پۆستی سه‌رۆكۆماری عێراق ، نیگه‌ران بوو و چووەتە ماڵەوەو دانیشتووەو ئامادەنییە بچێتەوە كۆبوونەوەكانی سەركردایەتی‌و مەكتەبی سیاسی یەكێتی.