بڕیاری دەستگیر كردن بۆ ئەندام پەرلەمانێكی گۆڕان دەرچوو

خواكوڕك
 
مەسعود حەیدەر ئەندام پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی گۆڕان پاش ئەوەی بووە ئەندام پەرلەمان لە عێراق ژنەكەی خۆی تەلاق دەدات و ژنێكی تر دەهێنێت، پاشان سوكایەتی بەژنەكەی دەكات لەسەر ئەو بابەتە بەڕێوەبەرایەتیی توندوتیژی خێزانی سەر بە پارێزگای سلێمانی سكاڵای لەسەر پەرلەمانتارێكی گۆڕان تۆمار كرد و دادگاش نووسراوی ئاراستەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كردووە، تا پارێزبەندی لەسەر لاببەن و دادگایی بكرێت.
 
هەر بەگوێرەی زانیاریەكان، ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەران عێراق لە فراكسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان، دوای سوكایەتی كردن و ناوزڕاندنی خێزانی پێشووی، بۆیە بەڕێوەبەرایەتیی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان لە سلێمانی، سكاڵای یاساییان لە دژ تۆماركرد و دادگاش فەرمانی گرتنی بۆ دەركردووە، بەوهۆیەوە نووسراو ئاراستەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كراوە تا پارێزبەندی “حەسانەی”پەرلەمانتاری لەسەر ببرێ و دادگایی بكرێت.
Back to top button