سنوورى ڕاپهڕین.. باوك و كوڕێك كوژران
گوتەبێژی پۆلیسی راپەڕین ڕاگەیاند، لە شارۆچکەی حاجیاوای سەر بە ئیدارەی راپەڕین باوک و کوڕێک، کوژران.
شۆڕش ئیسماعیل، گوتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین رایگەیاند: کەمێک پێش ئێستا لە گەڕەکی سەردەمی شارۆچکەی حاجیاوای سەر بە ئیدارەی راپەڕین، کوڕ و باوکێک کوژران، ئاماژهى بهوهش دا، كه باوکەکە ناوی (ئـ .ئـ)ـە و کوڕەکەشی ناوی (پ.ئـ)ـە، ههروهها گوتیسی: هێزەکانمان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە رووداوەکە.
گوتهبێژى پۆلیسی ڕاپەڕین باسى لهوهش كرد، كه:” تاوەکو ئێستا ھۆکاری ڕووداوەکە نەزانراوە، بەڵام ھێزەکانی پۆلیس چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە.