سبه‌ینێ له‌ ئه‌مریكا هه‌ڵبژاردنه‌

خواكوڕك

بەیانی ئەمەریكییەكان دەچنە سەر سندووقەكانی هەڵبژاردن و دەنگ بە (45)ه‌مین سەرۆكی داهاتووی وڵاتەكەیان دەدەن كه‌ پێشبینی ده‌كرێ له‌ نێوان “هیلارى كلینتۆن” و “دۆناڵد ترامپ” دا یه‌كلاده‌ببێته‌وه‌‌.

به‌پێى سیسته‌مى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا به‌ ده‌ستهێنانى ده‌نگى زۆرینه‌ به‌س نییه‌ بۆ مسۆگه‌ركردنى پۆسته‌كه‌ له‌لایه‌ن یه‌كێك له‌ كاندیده‌كانه‌وه‌ چونكه‌ به‌شێوه‌یه‌كه‌ له‌ هه‌ر ویلایه‌تێك كاندیدێك براوه‌ بێت ئه‌وا سه‌رجه‌م ده‌نگه‌كانى ویلایه‌ته‌كه‌ى بۆ هه‌ژمار ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش كاریگه‌رى ده‌بێت له‌ یه‌كلابوونه‌وه‌ى پۆسته‌كه‌ به‌پێى گه‌وره‌ و بچوكى ویلایه‌ته‌كان.
بەهۆی زۆری ژمارەی كورسییەكان، كە 51 یەك كورسییە، ویلایەتی فلوریدای ئەمریكا ململانێكانی نێوان هێلاری كلینتۆن ‌و دناڵد ترامپی كاندیدانی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەو وڵاتە یەكلادەكاتەوە.

هەر سەرۆكێكی ئەمەریكا دوای بردنەوەی لە هەڵبژاردنەكان و چوونی بۆ كۆشكی سپی، لە ماوەی 100 رۆژی یەكەمی ماوەی سەرۆكایەتییەكەی لە ژێر چاودێری دەبێ و میدیاكان بە وردی بەڵێنەكانیان بەر لە هەڵبژاردن و بەكردەییكردنی بەڵێنەكانیان لە 100 رۆژی یەكەمی دوای هەڵبژاردنیان دەخەنە ڕوو.

هیلاری دیان رۆدهام كلینتن
لە 26 تشرینی یەكەم/ئۆكتۆبەری 1947 لە ئەلینۆی ویلایەتی شیكاگۆ لە دایك بووە و تەمەنی 69 ساڵە، باوكی بەڕەگەز خەڵكی وێلزی بەریتانیایە و كاری بازرگانی ڕستن و چنینی كردووە، لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمەریكا لە 1964 وەك خۆبەخش لە هەڵمەتی سەرۆكایەتی باری گۆلدوتر كاری كردووە، لە ساڵی 1965 پێوەندی بە كۆلێژی ولیسلی كردووە و لە بواری زانستە سیاسییەكان خوێندوویەتی، یەكەم كاری وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی كۆماری ولیسلی بووە بۆ گەنجان.

دۆناڵد جۆن ترامپ
لە 14 حوزەیران/یۆنیۆی 1946 لە شاری نیویۆركی ئەمەریكا لە دایك بووە، ئێستە لە تەمەنی 70 ساڵیدایە و باپیرەی ترامپ لە ساڵی 1885 لە ئەڵمانیاوە بۆ ئەمەریكا كۆچی كردووە، لە ئەكادیمیای سەربازی نیویۆرك خوێندوویەتی، لە زانكۆی فۆردهام و دواتریش لە كۆلێژی وارتۆنی زانكۆی پەنسلڤانیا خوێندوویەتی و لە 1968 بەكالۆریۆسی لە زانستی ئابووری بەدەست هێناوە، پاشان پێوەندی بە سكوڵی فیلم كردووە و لەو بوارە بڕوانامەی بەدەست هێناوە.
هه‌موو چوار ساڵ جارێك له‌ یه‌كه‌مین سێشه‌مه‌ی مانگی تشرینی دووه‌مدا هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، و سبه‌ی سێشه‌ممه‌ش هه‌ڵبژاردنی خولی نوێی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مركی ئه‌نجامده‌درێت.

هۆكارى دیاریكردنى رۆژى سێ شه‌ممه‌ بۆ به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنه‌كانیش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌ده‌ى نۆزده‌یه‌م كاتێك هه‌ڵبژاردنى كۆنگره‌ى ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه‌چووه‌ ئه‌و جوتیارانه‌ى له‌ ناوچه‌ دووره‌ ده‌سته‌كانى ویلایه‌ته‌كان بوون به‌ ئه‌سپ هاتوونه‌ته‌ ناوه‌ندى ویلایه‌ته‌كان و به‌شداریان ده‌كرد ئه‌مه‌ش ماوه‌ى سێ ڕۆژى پێویست بووه‌ بۆ چوون و هاتن، هه‌روه‌ها له‌به‌رئه‌وه‌ى رۆژانى شه‌ممه‌ و یه‌كشه‌مه‌ هاوڵاتیان و كه‌سایه‌تیه‌ ئاینییه‌كان سه‌رقاڵ بوون به‌بۆنه‌ ئاینییه‌كان بۆیه‌ له‌وكاته‌وه‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ وه‌ك گونجاوترین كاتى به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ دیاریكراوه‌.

Back to top button