وه‌زيرى به‌رگرى فه‌ره‌نسا: كورد باشترين هاوبه‌ش بوو له‌ هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش

وه‌زيرى به‌رگرى فه‌ره‌نسا، فلۆره‌نس بارلى، رياگه‌ياند، ئه‌مه‌ريكا دركى به‌ بايه‌خ و گرنگى پاراستنى هاوپه‌يمانه‌ كورده‌كانى له‌ سووريا كردووه‌، ته‌نانه‌ت دواى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانيشى له‌ سووريا.

مانگى رابردوو، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا رايگه‌ياند، هێزه‌كانى له‌ سووريا ده‌كێشێته‌وه‌، ئه‌و بڕياره‌، له‌ لايه‌ن هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات(هه‌سه‌ده‌)وه‌ وه‌ك خيانه‌ت و وه‌شاندنى خه‌نجه‌ر له‌ پشت هێزه‌كانيان وه‌سفيكرد.

توركيا ئه‌و هاوپه‌يمانانه‌ى ئه‌مه‌ريكا به‌ گرووپى تيرۆريستيى وه‌سفده‌كات و به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌ى له‌ناوبردنيان ده‌كات.

له‌ ميانى گفتوگۆيه‌كى رۆژنامه‌وانيدا، كه‌ هه‌ريه‌ك له‌ رۆژنامه‌ى لۆمۆند، فرانس ئينفۆ و فرانس ئينته‌ر له‌گه‌ڵيدا ئه‌نجامياندا، وه‌زيرى به‌رگرى فه‌ره‌نسا گوتى: ئه‌مه‌ريكاش دركى به‌و راستييه‌ كردووه‌، كه‌ گرنگه‌ كورده‌ هاوپه‌يمانه‌كانى له‌ سووريا بپارێزێت.

هه‌روه‌ها گوتى: كوردانى سووريا باشترين هاوبه‌ش بوون له‌ هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش.

سه‌رچاوه‌: رۆيته‌رز

Back to top button