وەزیری دەرەوەی فەرەنسا: ئەمریكا گەیشتۆتە ئەو باوەڕە كورد باشترین هاوبەشی نێو هاوپەیمانی دژ بە داعشە بۆیە دەیانپارێزێت

 

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا: ئەمریكا گەیشتۆتە ئەو باوەڕەی كە كورد باشترین هاوپەیمانی دژ بە داعشە, پێویستە كورد لە سوریا بپارێزرێت,
فلۆرانس بارلی، وەزیری بەرگری فەڕەنسا لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا، گوتی: “ڕۆژ بەڕۆژ ئەمریكا باشتر تێدەگات لەوەی كە زۆر گرنگە هاوپەیمانە كوردەكەی لە سووریا بپارێزێت ئەگەر بیشكشێتەوە”.

ئاماژەی بەوەش دا، كە ئەمریكییەكان زۆر بەگرنگییەوە لەو پرسە و پاراستنی كورد، دەڕوانن. وەزیری بەرگری فەڕەنسا، گوتیشی: “كورد باشترین هاوبەشی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعشە”.
لەكۆتایی ساڵی 2018، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا كشانەوەی هێزەكانیان لە سووریا ڕاگەیاند كە نزیكەی دوو هەزار سەرباز دەبن، ئەوەش مەترسی لەسەر ڕۆژئاوای كوردستان دروست كرد.

Back to top button