فڕۆكە جەنگیەكانی توركیا سنوری سیدەكانی لە باشوری كوردستان بۆدروومانكرد
دوای ئەوەی چەندین جار بە مەبەستی راوەدونانی پەكەكە توركیا خاكی هەرێمی كوردستانی بەزاندووە بنكەو بارەگاكانی پەكەكەی بۆردوومانكردووە, ئێوارەی ئەمڕۆ جارێكی دیكە فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای توركیا سنوری ناوچەی سیدەكانیان بۆردومان كرد و هیچ زیانێكی لێنەكەوتوەتەوە.
ئیحسان چەلەبی، بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەكان رایگەیاند كە بۆردومانەكە بەهۆی تێپەڕبوونی ئۆتۆمبێلێكی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) لە گوندەكەوە بووە و، دوای ئەوەی لەژێر چاودێریی فڕۆكەكانی توركیادا بینراون، سێ جار ناوچەكەیان بۆردومان كردووە، وتیشی فڕۆكەكان ئامانجی خۆیان نەپێكاوە و گەریلاكانی پەكەكە لە ئۆتۆمبێلەكە ڕایانكردووە.
بە بیانووی بوونی گەریلاكانی پەكەكە لە ناوچە سنورییەكانی هەرێمی كوردستان و توركیا، فڕۆكە جەنگییەكانی ئەو وڵاتە بەردەوام گوند و ناوچە سنورییەكانی هەرێمی كوردستان بۆردومان دەكەن، بەو هۆیەشەوە گوندنشینەكان زیانی گیانی و مادییان پێ گەیشتووە و ژمارەیەك هاوڵاتی شەهید و برینداربوون.