نەجمەدین کەریم تەرمی فەرماندەیەکی پێشمەرگەی لە نەخۆشخانە بردوو هەلات

لەگەڵ ئەوەی حكومەتە یەك لە دوای یەكەكانی عێراق هەموو هەولێكیان لە پێناو سەركوتكردن و لەناوبردنی گەلی كورد بووە, لە بەرامبەردا كورد بە رێگای چەكداری و مەدەنی دژ بەو زولمە وەستاونەتەوە, تەنانەت كارە مەدەنیەكانیان خستۆتە خزمەتی نەتەوایەتی, لە كاتێكدا تەرمی پێشمەرگەیەكی كوردستان دەكەوێتە دەستی رژێمی بەعس دكتۆرێكی كورد تەرمەكە دەڕفێنێت و دەچێتە شاخ.
نەجمەدین كەریم, پارێزگاری شەرعی كەركووك, وەك كەسایەتیەكی نەتەوەی ناسراوە لەو كاتەشەوە كە وەك دكتۆرێك كاری كردووە, توانیویەتی خزمەت بە پێشمەرگە بكات, چیرۆكی رفاندنی تەرمی فەرماندەیەكی پێشمەرگە یەكەمین هەنگاوی سیاسیی نەجمەدین كەریمە ئەو كاتەی كە دكتۆر بووە لە نەخۆشخانەیەكی عێراق.

فەرماندەیەكی پێشمەرگە بە ناوی (ئەمین شاوەیس ڕۆژبەیانی ) لە ١٩٧٣ وەك سەركردەی یەكەمین شەڕی عەرەب و كورد دیاری كرا، بە فەرمانی شۆڕش لە داقوق و مەتارە لە و عەرەبانەیاندا كە كە هێنرابوونە سەر خاكی كوردستان, دوای رووبەروو بوونەوە لەگەڵ رژێمی عێراق بەسەختی بریندار دەبێت و دەكەوێتە دەستی رژێم.دواتر شەهید دەبێت.

رژێمی بەعس تەرمی ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگەی لە نەخۆشخانەیەكی كەركووك دەست بەسەركرد, لەو كاتەدا نەجمەدین كەریم بە پیشەی دكتۆری لە نەخۆشخانەی كەركووك بوو هەروەها رێكخستنی نهێنی پێشمەرگە بوو لە شار, دوای هەوڵدانێكی زۆر نەجمەدین كەریم لە دەرفەتێكدا تەرمی ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگەی لە نێو دەسەڵاتی بەعس رفاند گەیاندیە دەستی پێشمەرگە لە شاخ.

Back to top button