داعش هێڕشی كردە سەر گوندەكانی دەورووبەری خانەقین دوو پۆلیسی كوژران ژمارەیەكیش بریندار بوون

 

لەگەڵ زیاد بوونی هەڕەشەكانی داعش لە ناوچە كوردستانیە داگیركراوەكان, ئێوارەی ئەمڕۆ جارێكی دیكە داعش هێڕشی كردە سە یەكەیەكی هێزەكانی پۆلیسی فیدڕاڵیی عیراق لە گوندێكی قەزای خانەقین و دوو پۆلیسیان كوشت.

بە پێی زانیاری سەرچاوەیەكی ئەمنی كە بە میدا عێراقییەكانی راگەیاندووە چەكدارەكان سەربە رێكخراوی داعش بوون و لە كاتژمێر 8:30ی ئەمشەو لە گوندی شێرك-ی سەربە قەزای خانەقین هێرشیانكردوەتەسەر بنكەیەكی پۆلیسی فیدراڵی و دوو پۆلیسیان كوشتووە.

بەوتەی سەرچاوە ئەمنییەكە یەكێك لە پۆلیسە كوژراوەكان دانیشتوی شارۆچكەی سەعدیە بووە بە ناوی”عەلی”، ئەوی دیكەش دانیشووی خانەقین و ناوی “حسێن”ە.

‎ لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا داعش 22 هێرشیكردوەتە سەر هێزە عیراقییەكان و زیاتر لە 12 سەرباز و پۆلیسی فیدراڵی و چەكداری حەشدی شەعبی كوشتووە.

Back to top button