کپترین ژوور لە جیھاندا

ژوورێک لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ھەیە بە کپ و بێدەنگترین ژوور دادەنرێت لە جیھاندا، تا ئاستێک بێدەنگە کە دەتوانیت دەنگی سووڕی خوێنی خۆت ببیستیت.

ژوورێک لە تاقیگەکانی ئۆرفیلد لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا وەک بێدەنگترین شوێن لە جیھاندا لەلایەن کتێبی گینس بۆ تۆماری ژمارە پێوانەییەکان ناسێندراوە، بەو پێیە کە بەھۆی دیزاینەکەیەوە لە ۹۹.۹۹٪ی سەرجەم دەنگەکان دەگرێتە خۆی و لەو کاتەدا تاکە سەرچاوەی بەرھەمھێنانی دەنگ تەنیا ئۆرگانەکانی جەستەی کەسەکە خۆی دەبێت کە لەو ژوورە بێدەنگەدایە، دەشڵێن مرۆڤ لەو ژوورەدا بە شێوەیەک ترپەی دڵی خۆی دەبیستێت کە ھیچ کاتێک پێشتر بەو شێوەیە نەیبیستووە.

بە وتەی دیزاینەری ئەو ژوورە، ھیچ کەسێک لە توانایدا نییە بۆ ماوەی ٤٥ دەقە لەو بێدەنگیەدا بەرگە بگرێت، چونکە تووش جۆرێک ھەلوەسە و دڵەڕاوکێ دەبێت و دەشبێت لەکاتی چوونە ژوورەوەدا کەسەکە لەسەر کورسییەک دابنیشێت، چونکە ھاوسەنگیی خۆی لەدەستدەدات.

Back to top button