زانایان مەترسییەکی پێشبینی نەکراوی کەمیی کێش ئاشکرا دەکەن

زانایانی کۆلیژی پزیشکی زانکۆی بۆستنی ئەمریکا، توێژینەوەیەکی پزیشکیان ئەنجامداوەو بۆیان دەرکەوتووە کەمیی کێش دەبێتەھۆی پیربوونی مێشک لە داھاتوودا.

گۆڤاری نەخۆشی زەھایمەر کە دەرئەنجامی توێژینەوەکەی بڵاوکردۆتەوە، ئاشکرایکردووە کە، کەمبوونەوەی کێش لە تەمەنی ٥٠ بۆ ٦٠ ساڵی دا، ئەگەرەکانی پیربوونی مێشک و نەخۆشی زەھایمەر زیاد دەکات.

ئەو کەسانەی بەشداری ئەم توێژینەوەیەیان کردووە بۆماوەی چەند ساڵێک چاودێری باری تەندروستیان کراوەو شیکردنەوەی بۆکراوەو دواتر ئەم دەرئەنجامەی لێ دەرھێنراوە.

Back to top button