شەش ھۆکار وا دەکات لە خواردنی سیر دوربکەویتەوە

بەگشتی بەردەوام گوێبیستی ئەوەبوون کە خواردنی سیر کۆمەڵێک سودی تەندروستی ھەیە،لە توانایدایە پەستانی خوێنی بەرز و کۆڕستڕۆڵی زیان بەخش لە خوێندا دادەبەزێنێت،کۆئەندامی بەرگری بەھێز دەکات و ڕێگری دەکات لە توشبوون بە ئەنفلۆنزا و بەرگری لەلەش دەکات دژی سەرمابوون،لەگەڵ ئەو کۆمەڵە سودەی سیر بەڵام خواردنی لە شەش کاتدا زیان بەخشە و مەترسیدارە:

١-یەکێک لە تایبەتمەندیەکانی سیر ڕێگری کردنە لە توشبوون بە جەڵدەی خوێن،بەڵام ئەو کەسانەی حەبی چارەسەری نەخۆشی جەڵدەی خوێن بەکاردەھێنن پێویستە لە خواردنی سیر دوربکەونەوە ،خواردنی سیر لەم کاتەدا ھۆکارێکە بۆ توشبوون بە خوێنبەربوونی توند.

٢-لەکاتی بەکارھێنانی دەرمانی چارەسەری نەخۆشی جگەر سیر کاریگەری ئەو دەرمانە کەمدەکاتەوە کە لە چارەسەرکردنی نەخۆشی جگەردا بەکاردەھێندرێت،بۆیە لەم کاتەدا خواردنی سیر زیان بەخشە.

٣-سیر لەو خۆراکانەیە کرداری ھەرسی گرانە ھەربۆیە لەکاتی توشبوون بە کرژبونی گەدە وا باشترە لە خواردنی سیر دوربکەویتەوە، یەکێکە لەو دۆخانەی کە خواردنی سیر تێیدا مەترسیدارە.

٤-خانمی دووگیان پێویستە سیر بەشێوەیەکی مامناوەند بخوات،سەرەڕای گرنگی سیر بۆ دایک و کۆرپەلە بەڵام لە ھەندێک کاتدا گرفتی تەندروستی دروست دەکات.

٥-ئەگەر لەو کەسانەیت پەستانی خوێنت نزمە یاخود ئاساییە پێویستە لە خواردنی سیر دوربکەویتەوە ،چونکە سیر دەبێتە ھۆی دابەزانی پەستانی خوێن.

٦-ئەو کەسانەی بەردەوام چارەسەری پزیشکی بەکاردەھێنن دەبێت لە خواردنی سیر دوربکەونەوە یاخود بە ڕاوێژی پزیشک بخورێت.

Back to top button