بۆچی خانمان زیاتر لە پیاوان دەگرین؟..ھۆکارەکانی ئەمانەن

پیاوان ناگرین ئەمە ئەو دەستەواژەیەیە ھەر لە منداڵیەوە بەرگوێمان کەوتووە ھەتا بۆتە یاسایەک بە تەنھا خانمان و منداڵان لەو کاتەی ھەست بە بێتاقەتی یاخود  ھەست بە بێزاری یان دڵتەنگی بکەن پەنای بۆ دەبەن.

بۆچی پیاوان ناگرین؟بیرۆکەی باو بەگشتی وایە کە پیاوان دەبێت خۆڕاگربن و نەھێڵن فرمێسک لە چاوەکانیان بێتەخوارەوە تەنانەت ئەگەر زۆر پێویستی بەوەبێت کە بگری پێویستە خۆڕاگربێت و  نەگری،بە پێچەوانەشەوە خانمان  لە زۆربەی ئەو کاتانەی کە ھەست بە بێتاقەتی یان ھەر ھۆکارێکی دیکە کە بێزار یان دڵتەنگیان بکات دەگرین.

زانستیش ئەو ھۆکارانە ئاشکرادەکات کە وادەکات خانمان زیاتر بگرین بەراورد بە پیاوان

ئەو ھۆڕمۆنەی بەرپرسە لە گریانی مرۆڤ و وا دەکات بەخێرای فرمێسک لە چاوەکاندا بێتەخوارەوە پێی دەوترێت”پڕۆلاکتین” ئەم ھۆڕمۆنە لە خانماندا زۆرترە بەراورد بە پیاوان ، ئەمەش واکردووە خانمان زیاتر بەراورد بە پیاوان بگرین.

ھۆکارێکی دیکەش ئەوەیە غودەی فرمێسک لە پیاواندا کەمترە بەراورد بە خانمان کە لە %٦٠ لە غودەی فرمێسک خانمان کەمترە ھۆکارێکی دیکەیە بۆئەوەی پیاوان زۆر نەگرین و فرمێسک نەڕژن.

بەڵام سەرەڕای ئەو ھۆکارانەش کە باسکران پیاوانیش بەدەر نین لەوەی کە نەگرین بەتایبەتی لەکاتی دەربڕینی ھەستی سۆزداری یاخود ڕوودانی ڕووداوێکی ناخۆش وەک مردن.

لەلایەکی ترەوە دەرونناسان ئامۆژگاری پیاوان دەکەن لەکاتی دڵتەنگی یاخود بێزاری پەنا بۆ گریان بەرن چونکە گریان پشویەکی  زۆریان پێدەیەخشێت جا ئایا لەلایەنی جەستەی یاخود دەرونی بێت.

 

 

Back to top button