پارتی گەڕێكی دیكەی دانووستان بۆ پێكھێنانی حكوومەت ده‌ست پێدەكات

بڕیاره‌ پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ست به‌ گه‌ڕێكی دیكه‌ی دانووستان له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بكاته‌وه‌.

به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ستی (خـواكـوڕك) كه‌وتوون، ئەمڕۆ شاندی دانووستانكاری پارتی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی یه‌كێتی ده‌كات. ھەروەھا بڕیاریشە سبه‌ی شاندی دانووستانكاری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان سه‌ردانی پارتی بكات.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی و بزوتنەوەی گۆڕان سێ  لایەنی پێکھێنەری سەرەکین بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حکوومەتی ھەرێمی كوردستان، هه‌ریه‌ك له‌ یه‌كێتی و گۆڕان خۆیان بۆ به‌شداریكردنی له‌ كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت یه‌كلایی كردووه‌ته‌وه‌. بە گوێرەی زانیارییەكانیش، خاڵه‌ ناكۆكه‌كانی نێوان پارتی و گۆڕان كه‌مترن وه‌ك له‌ پارتی و یه‌كێتی، بەڵام تائێستا پارتی له‌گه‌ڵ هیچ كام له‌و دوو لایه‌نه‌ نه‌گه‌یشتووه‌ته‌ بڕیاری كۆتایی.

 

Back to top button