ئەردۆغان بۆ ترەمپ: توركیا كات بەفیڕۆ نادات
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا لە پەیوەندییەكانی تەلەفۆنیدا تاوتوێی دۆخی ناوچەكە و كشانەوەی ھێزەكانی ئەمەریكایان لە سووریا كرد و ئەردۆغان جەختی لە چوونی ھێزەكانیان بۆ منبج كردووەتەوە و راشیگەیاندووە كە توركیا كات بە فیڕۆ نادەن.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی (ئەنادۆڵ)ی فەرمیی تورکیا، شەوی یەك شەممە ، رەجەب تەییب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا و دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بە تەلەفۆن، قسەیان کردووە.
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، رەجەب تەییب ئەردۆغان و دۆناڵد ترەمپ تاوتوێی پەیوەندییەکانی ئەنقەرە و واشنتن و بارودۆخی سووریا و رۆژئاوای کوردستانیان کردووە، هەروەك ئەنادۆڵ بڵاوی کردووەتەوە، ئەردۆغان ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ گرتنەدەستی ئاسایشی شارۆچکەی منبج لە باکووری سووریا، نیشان داوە.
لە پەیوەندییەکەدا، سەرۆک کۆماری تورکیا بەهۆی کوژرانی چوار سەربازی ئەمریکی لە ئەنجامی تەقینەوەیەکی تیرۆریستی لە منبج، سەرەخۆشی لە دۆناڵد ترەمپ کردووە.