ئیسرائیل وێنەی پێگەكانی فەیلەقی قودس بڵاو دەكاتەوە

سوپای ئیسرائیل دوای بۆردومانكردنی چەند پێگەیەكی سەربازی لەناو خاكی سوریا،ڕایگەیاند ئەو پێگانە تایبەت بوون بە فەیلەقی قودسی ئێرانی و بۆ سەلماندنی ئەوەش وێنەی پێگەكانی بڵاوكردەوە”.

لە ڕاگەیەنراوی سوپای ئیسرائیل ھاتووە كە بەردەوام دەبن لە بۆردومانكردنی پێگەی ھێزە ئێرانیەكان و نایەڵن لەخاكی سوریا ھیچ مەترسیەك بۆ سەر ئیسرائیل دروست ببێت”.

ھەر تایبەت بەو ھێرشانە دەزگای ھەواڵگری ئیسرائیل ئاماژەی بەوە كردووە كە یەكێك لە پێگە خاپوركراوەكان شوێنی ھەڵگرتنی چەك و كەلوپەلی سەربازی ئێرانی بووە”.

 

Back to top button