كۆبونهوهی پارتی و یهكێتی كۆتایی هات
ئەمڕۆ دووشهممه ۲۱ـی كانوونی دووهمی ۲۰۱۹، شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان له سلێمانی كۆبونهوه .
کەمێک پێش ئێستا کۆبوونەوەکەی نیوان شاندی پارتی و یهكێتی كۆتایی هات و بڕیارە پاش کەمێکی دیکە، هەردوولا راگەیندراوێک بڵاوبکەنەوە و ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە ئاشکرا بکەن.
لە كۆبوونەوەی پێشووی نێوان پارتی و یەكێتی و پارتی و گۆڕاندا، بڕیاری پێكهێنانی لیژنە بۆ كۆكبوون لەسەر بوونی بەرنامەی هاوبەشی لایەنە بەشداربووەكان دراوە، ئێستا لیژنەكان پێك هاتوون و دەستیان بە كارەكانیان كردووە و كۆبوونەوەكانیش بەردەوامن.
ئهم ههواله نویدهكرێتهوه ….