حه‌سه‌كه هێرشێكی خۆكوژی كاروانێكی هێزه ئه‌مریكیه‌كان و هه‌سه‌ده ده‌كاته ئامانج
هێرشێکی خۆکوژیی کاروانێکی سەربازیی هێزەکانی ئەمەریکا بە یاوەری هێزەکانی هەسەدە لە باشووری شاری حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان کردە ئامانج.
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ۲۱ـی كانوونی دووه‌می ۲۰۱۹ ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو هێزەکانی ئەمریکا و هەسەدەی لە پارێزگای حەسەکە کردە ئامانج و بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان 8 شەرڤانی هەسەدە گیانیان لەدەستداوە و 2 سەربازی ئەمریکیش برینداربوونە.
له‌ماوه‌ی پێنج رۆژی دوای بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له سوریا ،ئه‌مه دووه‌مین جاره كه هێزه‌كانی ئه‌مریكا له رۆژئاوای كوردستان ده‌كرێنه ئامانج .
له كاتێكدا پێشتر دۆناڵد ترەمپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگەیاندبوو له 99%ـی داعشیان لەناوبردووە”. هاوكاتیش پێشتر چەندین وەزیری دیکەی ئەمریکی تێکشاندنی داعشیان لە عێراق و سووریا راگەیاندووە.