كه‌ركوك به‌هۆی خیانه‌تی ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ره‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركردن له ۲۸۰ ماڵی كوردنشین ده‌كرێت
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2019/01/16-october.jpg)
دانیشتووانی کوردی گەڕەکی عەرەفەی کەرکووک هەڕەشەی دەستگیرکردنیان لێدەکرێت، ئەگەر خانووەکانیان چۆڵ نەکەن.
له گەڕەکی عەرەفەی شاری کەرکووک ۲۸۰ ماڵ له دوای خیانه‌تی ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ری باڵێكی یه‌كێتییه‌وه ناوبه‌ناو دێنه‌سه‌رماڵه‌كانیان و سوكایه‌تییان پێ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ریان بكه‌ن ،دوێنێش هێزێکی سه‌ربه حه‌شدی شه‌عبی چونه‌ته سه‌ریان و ئاگاداریان کردوونەتەوە كه گه‌ره‌كه‌كه جێبهێڵن و خانووەکانیان بۆ کۆمپانیای نەوتی باکوور کە سەر بە وەزارەتی نەوتی عێراقە جێبهێڵن، ئەگەر جێینەهێڵن دەستگیردەکرێن”.
له‌پاش ڕووداوه‌كانى خیانه‌تی ۱٦ـى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى ۲۰۱۷ و هاتنى سوپاى عێراق و هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبی و هێزه ئێرانیه‌كان بۆ سنوورى ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان ، كه‌ركوك كه‌وته ژێرده‌ستى میلیشیای حه‌شدى شه‌عبی وهێزه‌كانی ئێرانی له‌وكاته‌وه تاوه‌كو ئێستا ڕۆژدواى ڕۆژ ژماره‌ى كرده‌وه تیرۆریستییه‌كان ته‌عریبكردن به‌رامبه‌ر به هاووڵاتیانى كوردى سنووره‌كه پێمهاته‌كانی تر له زیادبووندایه.