ئه‌مریكا له عێراق لیوایه‌كی تایبه‌ت پڕ چه‌ك ده‌كات
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2019/01/amrica-in-iraq.jpg)
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی “میلیته‌ری تایمز”ـی ئه‌مه‌ریكی،ئۆفیسی پشكنه‌ری گشتی له وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌كاریی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن بكات كه ئایا ئه‌و هاوكارییانه‌ی له‌لایه‌ن واشنتن و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش كه ده‌درێنه یه‌كه تایبه‌ته‌كانی عێراق، به‌شی ئه‌وه ده‌كات ئه‌و هێزانه بتوانن به‌رده‌وامبن له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌و شكستپێهێنانی گرووپه تیرۆریستییه‌كان یان نا؟”.
ڕۆژنامه‌ی “میلیته‌ری تایمز”ـی ئه‌مه‌ریكی نوسیویه‌تی و ده‌ڵێت :” پشكنه‌ری گشتی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا له یاداشتێكیدا كه هه‌فته‌ی رابردوو ده‌ریكردووه و جێگری پشكنه‌ری گشتی پلاندانان و ئۆپراسیۆنی تایبه‌ت له پینتاگۆن واژۆیان له‌سه‌ر كردووه”.
ڕۆژنامه‌ی “میلیته‌ری تایمز”ـی ئه‌مه‌ریكی ده‌شڵێت :” بۆ هاوكاریكردنی ئه‌و هێزانه ،وه‌زاره‌تی به‌رگری كۆنگرێسی ئاگادار كراوه‌ته‌وه كه پێویستیان به پاڵپشتییه بۆ مه‌شق و راهێنان و پڕچه‌ككردنی لیوایه‌ك كه هه‌ر كه‌تیبه‌یه‌كی له ٦۷۰ كه‌س پێكبێت ،ئه‌و كه‌تیبانه سه‌ر به ھێزی تایبه‌تی عێراقن و له به‌غدا جێگیر ده‌بن و ده‌یانه‌وێت ببنه هێزێك توانای ته‌واویان بۆ تێكشكاندن و شكستهێنان به داعش هه‌بێت”.
واشنتن جگه له‌وه‌ی له بوودجه‌ی ساڵی رابردوو داوای كۆمه‌كی زۆری بۆ ئه‌و ھێزانه كردبوو، له بوودجه‌ی ساڵی ۲۰۱۹ شدا داوایكردووه خه‌رجی بۆ مه‌شق و راهێنانی ۲٤ كه‌تیبه‌ی سه‌ر به هێزه تایبه‌ته‌كانی عێراق ته‌رخان بكرێت كه هه‌ر كه‌تیبه‌یه‌كیان ۳۰۰ تا ٦۰۰ كه‌س له خۆده‌گرێت و كۆی گشتییان ۱۳ هه‌زار كه‌سن.