تره‌مپ بۆ پیلۆسی تا ئه‌و كاته‌ی ئێمه لێره بین پێویسته تۆ شه‌قامه چڵكنه‌كان پاكبكه‌یته‌وه
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له رێگه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ره‌وه هێرشێكی توند ده‌كاته سه‌ر نانسی پیلۆسی سه‌ركرده‌ی زۆرینه‌ی دیموكراتخوازه‌كانی له كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا و داوای لێده‌كات شه‌قامه چڵكنه‌كانی سان فرانسیسكۆ پاك بكاته‌وه كه لێی ده‌ژیت.
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له په‌یامێكدا بۆ نانسی پیلۆسی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ڕایگه‌یاند:” نانسی پیلۆسی به‌شێوه‌یه‌كی نالۆژیكی ره‌فتاری كرد و به‌شێوه‌یه‌ك به‌لای چه‌پڕه‌ویدا چووه، كه گومانی نه‌هێشتووه‌ته‌وه ئه‌و به فه‌رمی كه‌سێكی توندڕه‌وی دیموكراتخوازه‌كانه، گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی كه تا ئه‌و راده‌ییه له چه‌پڕه‌وه‌كانی حزبه‌كه‌ی ده‌ترسێت، هه‌موو كۆنترۆڵی خۆی له‌ده‌ستداوه”.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئه‌مریكا له تویته‌كه‌یدا نوسویه‌تی و ده‌ڵێت :” تا ئه‌و كاته‌ی ئێمه لێره بین، پێویسته تۆ شه‌قامه چڵكنه‌كانی سان فرانسیسكۆ پاك بكه‌یته‌وه”.
مشتومڕی نانسی پیلۆسی سه‌ركرده‌ی زۆرینه‌ی دیموكراته‌كان له كۆنگرێسی ئه‌مریكا و دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ، گەیشتووه‌تە لوتكە و به‌دوای خۆیاندا ململانێكان بۆ كۆشكی سپی و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران قوڵتر بوونه‌ته‌وه .