ڕاوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم پێشوازی له‌ جەنەڕال ئۆستن ڕێنفورت ده‌كات

ئەمرۆ دووشەممە ۲۱ـی كانوونی دووه‌می ۲۰۱۹ مەسروور بارزانی راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ جەنەڕال ئۆستن ڕێنفورت، بەرپرسی ژووری ئۆپەراسیۆنی هاوپەیمانان لە بەغدا و شاندی یاوەری، دوا پەرەسەندنەکانی ناوچەکە و پێشخستنی زیاتری میکانیزمی هەماهەنگی نێوان هێزه‌ پەیوەندیدارەکان و روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی هەڕەشەی تیرۆریزمی داعش تاوتوێ ده‌كه‌ن.

له‌ دیداره‌كه‌دا مەسروور بارزانی، وێڕای جه‌ختكردنه‌وه‌ له هاوکاریی زیاتری هێزی پێشمەرگە بۆ رێگریكردن له‌ جموجۆڵ و روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی تیرۆریستان  لە ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە پێویستیزانی بە هاوکاریی هەمە لایەنە هەرچی زووتر زەمینەی لەبار بۆ ئاسایی کردنەوەی دۆخەکە برەخسێت و بە چارەسەریی کێشە سیاسی و ئیداری و دەستوریەکان، هۆکارەکانی سەرهەڵدانەوەی توندوتیژی بنبڕبکرێن”.

لای خۆیانه‌وه‌ شاندی باڵای هاوپەیمانان پشتگیریی خۆیان بۆ هەماهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزی هاوپەیمانان و هێزە عێراقیەکان دووبارە کردەوە و رایانگەیاند: “خوازیارن ئەو هەماهەنگیانە لە گشت ناوچەکان پەرەیان پێ بدرێت. هێزەکانی هاوپەیمانانیش لە چاکسازی و هاوکاریی و راهێنان بە هێزی پێشمەرگە بەردەوام دەبن”.

 

Back to top button