شاندی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ كۆبونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ پارتی ده‌چێته‌ هه‌ولێر

ئەمڕۆ دووشەممە ٢١ی١ی٢٠١٩، کۆبوونەوەی نێوان شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەکێتی نیشتیمانی كوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بابەتی پێکھێنانی حکوومەت لە سلێمانی ئەنجام درا.

بڵند ئیسماعیل بەرپرسی لقی ١٦ی پارتی دیموكراتی كوردستان ،ڕایگەیاند: “کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ، وردەکارییەکان و پۆستەکانی تێدا باس كرا، بەڵام لەوانەیە یەکلا نەبێتەوە، چونکە ھەمووی پەیوەندیی بە یەکەوە ھەیە و بەیەک کۆبوونەوە ناتوانرێ پۆستەکان یەکلا بکرێنەوە”.

سه‌باره‌ت به‌ كۆبونه‌وه‌ی شاندی پارتی له‌گه‌ڵ گۆڕان ، بەرپرسی لقی ١٦ی پارتی گووتی : “تا ئێستا زانیارییەکان بەو جۆرەن کە شاندی گۆڕان بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی بابەتی پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەت و دابەشکردنی پۆستەکان، سەردانی ھەولێر دەکەن و پێشبینیش دەکەم شاندێکی باڵای گۆڕان بەشدار بن”.

وردەكارییەكانی گفتوگۆی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەلای بەرپرسانی بزووتنەوەی گۆڕانەوە، وەك چنینی مافوورێك وایە كە دەبێ نەخش و نیگاری زۆری تێدابێت و نایانەوێ هەڵەكانی كابینەی رابردوو دووبارە بكەنەوە.

دابەشكردنی پۆستەكان بەپێی خاڵ به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه‌ :
پارتی: ۵۷ خاڵ
یەكێتی: ۲۷ خاڵ
گۆڕان: ۱٤ خاڵ

پۆستی سەرۆكی هەرێم: ٦ خاڵ
پۆستی سەرۆكی حكومەت: ۵ خاڵ.
پۆستی جێگری سەرۆكی حكومەت: ٤ خاڵ
پۆستی جێگری سەرۆكی هەرێم: ٤خاڵ
وەزارەتی سیادی: ۳ خاڵ
وەزارەتی خزمەتگوزاری: ۲ خاڵ

Back to top button