سه‌رۆك بارزانی پێشوازی له محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود ده‌كات
محەمەدی حاجی مەحموود سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان ، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه‌و نوسیویه‌تی ” كاتژمێر 11ی پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ دوو شه‌ممه 21ی كانونی دووه‌م سه‌ردانی سەرۆک مه‌سعود بارزانیم کرد لە پیرمام”.
سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان ده‌شڵێت :” له كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس له گۆڕانكارییه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه كرا ،هه‌روه‌ها له ته‌وه‌ریكی تری دیداره‌كه‌دا باس له په‌یوه‌ندیه دبلۆماسییه‌كان و سه‌ردانی هه‌ریه‌كه له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا كرا بۆ هه‌رێمی كوردستان”.
هاوکات سەرۆک بارزانی لەگەڵ محەمەد حاجی مەحموود، باسی لە بارودۆخی عێراق و سووریا لە رووی سیاسی و سەربازی کردووە و جەختیشیان لە یەکخستنی نێوماڵی کورد لەم قۆناغەدا کردووەتەوە.