نوسینگهی ڕۆژنامهوانی كۆسرهت ڕهسوڵ ڕاگهیهنراوێكی لهبارهی دكتۆر بهختیار ئهمین بڵاوكردهوه
نوسینگەی رۆژنامەوانی جێگری سكرتێری كشتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، ماوەی چەند رۆژێكە بەبێ هۆ هەڵمەتێكی تەشهیر و بوختان كردن لەلایەن د.بەختیارئەمینەوە دەكرێتە سەر كۆسرەت رەسوڵ عەلی و كورەكانی بێ ئەوەی لە دوور و نزیك هیچ پەیوەندییەكیان نە بەبابەتەكە و نە بەلایەنی شەڕەكەوەهەبێت.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢١ی ١ی ٢٠١٩ نوسینگەی رۆژنامەوانی كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری كشتی یەكێتی لە رونكردنەوەیەكدا كه وێنهیهكی بۆ “خواكوڕك” نێردراوه ئاماژە بەوەدەكات ،”چەند ڕۆژێكە ڕووداوی دەمەقاڵێیەكی بەڕێز دكتۆر بەختیار ئەمین و چەند هەڤاڵێكی پێشمەرگەی یەكێتی لەسەر جادە بۆتە قسەوباسی گەرمی هەندێك كەناڵی ڕاگەیاندنی چەند لایەنێكی سیاسی”.
نوسینگەی رۆژنامەوانی جێگری سكرتێری كشتی یەكێتی دهشڵێ: “ئەم بابەتە هەتا ئێرە بابەتێكی ئاسایی و سادەیەو ئەكرێت یاسا ڕۆڵی خۆی لە چارەسەركردنیدا بگێڕێت و سەرپێچكار سزای خۆی وەربگرێت”.
نوسینگەی رۆژنامەوانی كۆسرهت ڕهسوڵ جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی راشیگەیاندووە،” بەڵام ئەوەی جێگای سەرنجە كە بەڕێز دكتۆر بەختیار بەبێ هۆ دەستی داوەتە هەڵمەتێكی تەشهیرو بوختانكردن لەسەر بەڕێز كۆسرەت ڕەسول و كوڕەكانی، لە كاتێكدا كە بەڕێزیان دوورو نزیك هیچ پەیوەنددیان نە بە بابەتەكەو نە بەلایەنی شەڕەكەوە نییە، تەنها ئەوە نەبێت كە بەڕێزیان وەك جێگری سكرتێری گشتی (ی.ن.ك) بەرپرسی هێزی پێشمەرگەی (ی. ن. ك)ە، كە ناكرێت لە هەر جێیەكی ئەم كوردستانە بەرینە پێشمەرگەیەك لە دەرەوەی ئەركی فەرمی خۆی تووشی دەمەقاڵی و كێشەی لابەلا ببێت، بەڕێز جێگری سكرتێری گشتی لێی بەرپرسیار بێت”.
نوسینگەی رۆژنامەوانی جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی جەختیشی لەوەكردۆتەوە،”بۆیە نووسینگەی بەڕێزیان هەموو ڕێكارێكی یاسایی دەگرینە بەر بۆ خستنەڕووی ڕاستییەكان بۆ ڕای گشتی و كۆتایی هێنان بەو هەڵمەتە چەواشەكارییانەو داوای یاسایی لەسەر لایەنی بەرامبەر تۆمار دەكات و بۆ لێپێچینەوەو گرتنەبەری ئیجرائاتی یاسایی لەگەڵ لایەنی بەرامبەر”.