هێمن هه‌ورامی ده‌بێته‌ جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی “خـواكـوڕك” كه‌وتووه‌ هێمن هه‌ورامی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان، ده‌بێته‌ جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان”.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداركه‌ نه‌یویست ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت به‌”خواكوڕك”ـی راگه‌یاند :”هێمن هه‌ورامی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی و سه‌رپه‌رشتیاری فراكسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ده‌بێته‌ جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان”.

سه‌رچاوه‌كه‌ گوتیشی:” بریار وایه‌ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ڵبژێردرێت له‌ نزیكترین كاتدا، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی به‌ر یه‌كێتی ده‌كه‌وێت و جێگرێك به‌ر پارتی ده‌كه‌وێت، جێگرێكی تر به‌ر پێكهاته‌كانی تری هه‌رێمی كوردستان له‌ تروكمان و ئه‌رمه‌ن و مه‌سیحیه‌كان ده‌كه‌وێت، له‌ په‌رله‌مانی كوردستان”.

یه‌كێتی له‌ ئێستادا خاوه‌نی دوو كاندیده‌ بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌وانیش یه‌كێكیان بێگه‌رد تاڵه‌بانی و رێواس فایقه‌، سه‌رچاوه‌كانی ناو یه‌كێتی ده‌لێن، شانسی (بێگه‌رد تاڵه‌بانی) له‌ (رێواس فایق) زیاتره‌ بۆ بوون به‌سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ناو یه‌كێتی دا”.

Back to top button