فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان له‌به‌غدا كـۆده‌نـگن
فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان له به‌غدا له‌باره‌ی پشكی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی نوێی ساڵی 2019 كۆ ده‌نگن.
بەشیر حه‌داد، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند:” کوتلە عێراقییەکان دەیانەوێت وەک پارێزگایەک مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستان بکرێت، به‌ڵام ئه‌و تێڕوانينه له لايه‌ن ئێمه‌وه ره‌تكراوه‌ته‌وه”.
جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق گوتيشى: فراکسیۆنە کوردستانییەکان هاودەنگن لە بەدەستهێنانی مافی گەلی کوردستان و له باره‌ى پشكى هه‌رێمى كوردستان له پڕۆژه‌ياساى بودجه يه‌كده‌نگن.
لای خۆیه‌وه موسەننا ئەمین، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی عێراق گووتی:”بڕیاره ئه‌مڕۆ ئەندامانی فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە پەرلەمانی عێراق کۆدەبنەوە، کۆبوونەوەکەش سەبارەت بە بودجە و پشکی هەرێمی کوردستان دەبێت بۆ ئەوەی بەرچاوڕوونی و هاوهەڵوێستی زیاترمان هەبێت”.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی له‌په‌رله‌مانی عێراق گوتیشی: “کۆبوونەوەکە لەسەر بانگهێشتی بەشیر حەداد، جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانە”.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، ئه‌مڕۆ كوتله كوردییەكانی ناو پەرلەمانی عێراق لەبارەی تاوتوێكردنی بڕگەكانی ناو پڕۆژە یاسای بودجەی 2019 و يه‌ك خستنى هه‌ڵوێستيان كۆبوونه‌وه.