تــۆنێـلە نهێـنیـەکانی ئێـران و چـەکی ئــۆتۆم لــەژێــر زەوی

ڕۆژنامـەی ئێکسپـرێسی بەریتـانی تیشـکی خستـەسـەر ئـەو تـۆنێـلـە نهێـنی و شـوێـن و دامـەزراوانـەی کـە ئێـران دروسـتی کردوە لـە ژێـر زەوی بـۆ شـاردنەوەی پروگرامـی ڕۆکیتە ئــۆتۆمیـەکانی و ئامـاژەشـی بـە بـەڵگەیـەکی نهێنـی کـرد کە ئاشـکرای دەکا ئێـران لـە هەوڵێکی جیـدی دایـە لە ڕووی ئـەمنی و سـەرباسی چــڕ بـۆ بەدەست هینانی چەکی ئۆتۆمی و ڕوکێتی بالیسـتی”.
 
لـەو بەڵگە نامەیە دا کە ئەنجومەنی نیشتیمانی ئـۆپۆسزیۆنی ئێران ( NCRI ) بڵاوی کردووتەوە دڵنیـایـی دەدا کـە پاسـەوانی شـۆڕشی ئێران ( IRGC ) تێـوەگڵاوە لـە بەدەست هێنان و شـاردنەوەی ڕۆکێتی بالیستی کە ئامادەیـە بـۆ دروسـت کردنی چەکی ئۆتۆمی و لـەپاش شکستی لـە جەنگی هەشت سـاڵەی لەگەڵ عیراق و ڕژێـمی ئێران هەڵسـا بـە هەڵکۆڵینی چەندەها تۆنێـل و بونیاتنانـی دامـەزراوەی نهێنی بـۆ هەنگاوی ئـەمنی و زۆر تایبـەت وگواستنەوەی هەموو شـوێنـە سەربازیەکان و ئـەوەی پەیوەندی بـە چەکی ئۆتۆمی و ڕۆکیـتە بالیستیەکانەوە هەبـیت بـۆ ژێــر زەوی یــاخود بــۆ ئـەو شـوێنانەی کە دروست کراون لـەنێـو چیـایەکان بـە سەرپەرشتی گەورە فـەرماندەی سـەربازیەکانی پاسـەوانی شـۆڕشی ئیسلامی ئێـران”.
 
لـەو پەڵگـە نامەیە دا ناوی هەموو ئەو کەس و کۆمپـانیا سـەرەکی و بـەشداربـوانە ئاشـکراکراوە کـە ڕۆلیـان هەبـووە لـە درۆست کردنی تۆنێـل و شـوێنە سەربازیە نهێنیـەکان”.
 
بارەگای ” خاتم الانبیـاء ” کە سـەر بـە پاسەوانی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانـە سـەرپەرشتی ئــەو پـرۆگرامە نهێنیـە دەکات چونکە ئـەو دەسـتەی سەرەکی هەموو پـرۆژە ســەربازیەکانـە ، ولـەو بـەڵگە نامەیـە هاتووە کە کۆمپانیـای فارس بـۆ بیناسازی و بازرگانـی ” Pars Banay-e Sabz ” و کۆمپانیـای تەکنەلۆژیای فارسی ” Parsian tachnology ” بـەشدارن لـە دروست کردنی تونێـڵ و شـوێنە شـاردراوەکانی تەقەمەنی و هاوشتنی ڕۆکێـت و پـەیکەرە ســەربازیەکان ،
ڕۆژنامەی ئیکسپرێس لەسەر زاری حسین عابدینی نوێنەری ئـەنجومەنی نیشتیمانی ئـۆپۆسیزیونی ئێران لـە لـەندەن گواستیەوە کە زۆر نیگەرانـن لەو سـیاسەتە کە ڕژێمی ئێران پەیڕەوی دەکا بـۆ بەدەست هینانـی چەکی ئـۆتۆمی و مەترسیەکی زۆر هەیـە لـە شێوازی مامەڵەی ڕژێـم لەگەڵ ڕێکەوتنـامەی ئـۆتۆمی و ئـەو سیاسەتە وای کرد ڕژێـم هانا بباتـە بەر تیرۆر و ڕفاندن و بارمتـەگرتـن وەکو کەرستەیەکی سەرەکی بـۆ دبلۆماسیەتەکەی”.
 
و شایەنی باسە خودی حسین عابدینی قوربانی هەوڵێکی تیرۆرکردنی ناسـەرکەوتوو بـووە لە تورکیـا ئـەو کاتەی هەوڵی دەدا یارمەتی ئاوارەکانی ئێرانی بـدا ،
ئاشکرایـە ئێـران لە هەوڵی پێشکەوتنی بەرنامە ڕۆکێتیەکانیەتی لەژێـر ئەرز لەو کاتەی کە لە هەفتەی ڕابـردوو تاقیکردنەوەیەکی نوێ ئەنجام دا بـۆ ناردنی مانکێکی دەستکرد بـۆ بۆشایی ئاسـمان لە ڕێگای ڕۆکێتیکی کیشوەر بـــڕ”.
 
لە بەرامبەر دا هەڵویستی ووڵاتانی ڕۆژئاوا توندتربـوو و بەتایبەتی ئـەمریکا و فەرەنسا و بریتانیـا دژی ئەو تاقیکردنەوەیـە و مەترسیان هەیـە تـەهران ڕۆکێـتە بالیستیەکانی پێشبیخی بـۆ هەڵگرتنـی کڵاوە ئۆتۆمیەکانـی”.
 
وەزیری دەرەوەی ئـەمریکا هۆشداری دایە ئێران لە پلانی هاویشتنی ڕۆکێتەکان لە مانگەکانی داهاتوو و گوتی کە ئێران هەمان تەکنەلۆژیا بەکار دەهێنی بـۆ ڕۆکێتە بالیستیەکانی کیشوەر بـــڕ و دەستەوەستان نابــن بەرامبەر ئـەو سیاسـەتەی کە ناوچەکە و ئاسایشی ووڵاتان بخاتـە مەترسیـەوە”.
 
لە ساڵی 2015 بەبڕیاری ئەنجومەنی ئاسایش ژمارە 2231 بڕیار درا کە ڕێگری لە هەر چالاکیەکی پەیوەست بـە ڕۆکێتی بالیستی بگیرێت کە بتوانـی کڵاوی ئـۆتۆمی هەڵبگری ولـە نۆفەمبەری 2015 تەلەفزیۆنی ئێران بۆ یەکەم جار وێنـە و گرتە فیدیۆیەکی بەخش کرد کە سەکۆی ڕۆکێتی نیشان دا لـە قۆڵی 500 مەتــر لە ژێر ئـەرز
وئـەو کات فەرماندەی هێزی ئاسمانی پاسەوانی شـۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند کە ئـەو سـەکۆیـە زۆر ئـەستەمە بیپێکن لـە کاتی هێرشی پێشبینی دوژمنان و ئــەمە یـەکەم سـەکۆ نیـە و لـە هەموو پارێزگایەکی ووڵات ســەکۆی توکمەتـر و پتەوتــر هەیە ..
 
ســـەرچــاوە: العربیـە نیـت
وەرگێـران : ســەباح ئـاودەل
Back to top button