حكومەتی عێراق لە پێدانی پارەی گەنمی جوتیاران پاشگەز بووەتەوە

 

دوای ئەوەی جوتیارانی هەرێمی كوردستان لە بەرامبەر پێنەدانی پارەی گەنمی سێ‌ ساڵی جوتیاران كە بەرهەمەكانیان بە حكومەتی عێراق فرۆشتووە, نوێنەری جوتیاران سكالای لە دژ وەزارەتی بارزاگانی و حكومەتی عێراق تۆمار كرد, ئەگەر چی دادگا بڕیاری لە بەرژەوەندی جوتیاران دەركرد, حكومەتی پابەند كرد بە پێدانی پارەی جوتیاران لە ماوەی سێی مانگ, بەڵام بەڕێوەبەرێكی گشتی لە وەزارەتی بارزگانی هەرێم رایگەیاند حكومەتی عێراق پاشگەز بووەتەوە لە پێدانی شایستە داراییەكەی جوتیاران
ئەمڕۆ سەرۆكی یەكێتی جووتیارانی ھەرێمی كوردستان و بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی بازرگانی لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، داوایان لە حكومەتی داھاتووی ھەرێمی كوردستان كرد ھەوڵەكانی بۆ وەرگرتنی شایستە داراییەكانی جووتیارانی ھەرێم چڕبكاتەوە.

هەروەها ئازاد محەممەد، سەرۆكی یەكێتی جووتیارانی ھەرێمی كوردستان، داواشیكرد، ئەو پارەیەی لای بەغدا ماوەتەوە پێویستە حكومەتی هەرێم وەریبگرێتەوە.

هەر لەو بارەیەوە، نەوزاد ئەدھەم بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی بازرگانی راگەیاند، وەزارەتی بازرگانی عێراق پاشگەزبووەتەوە لەوەی بڕی 550 ملیار دیناری جووتیاران خەرج بكات، بەڵكو تەنیا نیوەی ئەو پارەیە خەرج دەكات.

Back to top button