بەسەدان خێزانی كورد لە كەركووك ئاگاداركراونەتەوە ماڵەكانیان چۆلبكەن, چۆڵی نەكەن خانوەكانیان بەسەردا دەرووخێنن

 

دوای ئەوەی بە هۆی خیانەتی یەكێتی لە كەركووك حەشدی شەعبی و سوپای پاسداران كەركووك رێژەیەكی زۆری خاكی كوردستانیانە لە 16ـی ئۆكتۆبەر داگیركرد, لەو كاتەوە تا ئێستا شارەكە لە ژێر حوكمی سەربازی بەڕێوەدەچێت, و تەعریب دەكرێتەوە, لەگەڵ ئەوەی بە هەزاران كەس ماڵ و حاڵیان لە كەركووك جێهێشتووە,ئەمڕۆلە گەڕەكی عەرەفەی كەركووك 280 ماڵی كورد ئاگاداركراونەتەوە كە بڕۆن و خانووەكانیان چۆڵبكەن، لە بەرامبەر چۆڵنەكردنی خانووەكانیشیان پۆلیس پیاوەكانیان دەستگیردەكات.

هاوڵاتیەكی كورد لە كەركووك بە میدیاكانی راگەیاندووە:” 14 ساڵ لەمەوپێش بە پێنج ملیۆن دینار خانوویەكم لە گەڕەكی عەرەفە كڕیووە، دوو ژوور و چێشتخانەیەكی هەیە ئەوەش بێ كەڵك و وێران، كەچی رۆژی یەكشەممە هێزێك هەڵیان كوتایە سەرمان پێیان گوتین، دەبێت خانووەكانتان چۆڵ بكەن.

ئەو هاوڵاتیە ناوی لە میعەیە تەمەنی 68 ساڵە، زیاتر لەنیوەی تەمەنی دووربووە لەزێدی خۆی، كەچی خەریكە دیسان ئاوارەبكرێتەوە و دەڵێت: “پێمانیان راگەیاندووە دەربچین، من پیرێژنێكم، بەو نەخۆشییەوە بۆ كوێ دەربچم؟ من بەو زستانە بۆ كوێ بچم؟ نە ماڵم هەیە نە خانووم هەیە، تەنیا خودا و ژوورێكم هەیە”.

بەگوتەی ئەو ژنە بەساڵاچووە، زیاتر لە 10 ساڵ دەبێت لە خانووێكی یەك ژووری ئەو گەڕەكەدا دەژیت و دەڵێ “ساڵی رابردووش هاتنە گیانمان، گوتیان ئەگەر دەرنەچن دەتانگرین”.

لەدوای رووداوەكانی 16ـی ئۆكتۆبەرەوە چەندین جارە گوشارییان لێ دەكرێ تا دەربكرێن. هاتنی هێز بۆ دروستكردنی گوشار لەسەر ئەو خێزانە كوردانە، منداڵەكانیشی تووشی ترس و دڵەڕاوكێ كردووە.

جوان حەسەن، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك دەڵێت: “نوێنەری نەتەوەیەكگرتووەكان پەیوەندییان پێمەوەكرد كە بزانن ئەنجوومەن وەك مافی هاووڵاتی كەركووك چی دەكات، كەواتە نەتەوە یەكگرتووەكانیش ئاگاداری ئەم كەیسەیە كە پێشێلكارییە دەرهەق بە خەڵكی شاری كەركووك”.

كۆمپانیای نەوتی باكوور زیاتر لە 15%ـی خاكی كەركووكی خستووەتە خزمەتی كاری خۆیەوە، بۆ ئەو فەرمانبەرانەی لە كۆمپانیاكە كاردەكەن شوێنی نیشتەجێبوونی دابینكردووە، بەڵام پشكی كورد كە كەمترە لە 10%ـی فەرمانبەران، هەربۆیە كەمترین سوودمەندبوون لەو كۆمپانیا كوردبووە، دەیان گوندی كوردنشینیش بەهۆی كاری كۆمپانیاكە لەنێو براون.

Back to top button