پاکستان بە قژی مرۆڤ ملیارەها دۆلار پەیدا دەکات

دەسەڵاتدارانی پاکستان بۆ یەکەمجار زانیارییان لەبارەی هەناردەکردنی قژی مرۆڤیان لە پەرلەمان ئاشکرا کرد.

وەزارەتی ئابووری پاکستان رایگەیاندووە، داهاتی ئەو وڵاتە لە هەناردەکردنی هەزاران کیلۆ قژی مرۆڤ لە 5 ساڵی رابردوو یەک ملیار و 600 هەزار دۆلار بووە.

چین یەکێکە لە وڵاتە پیشەسازییەکانی جوانی و کڕیارە سەرەکییەکانی پاکستان. لە پێنج ساڵی رابردوو، زیاتر لە 100هەزار کیلۆ قژی مرۆڤی بۆ دروستکردنی قژی دەستکرد و ئێکستێنشن لە پاکستان هاوردە کردووە.

هەروەها، ئەمەریکا و ژاپۆن و کۆریای باکوور یەکێکترن لە کڕیارەکانی قژی مرۆڤ کە لە پاکستانەوە هاوردەی دەکەن.

یەکێک لە پیشەوەرانی جوانی لە پاکستان وتویەتی کە لە ساڵۆنەکانی جوانکاری ئافرەتان، سەتڵێک بۆ کۆکردنەوەی قژەکان دانراوە و نرخیشی لە نێوان 5 بۆ 6 هەزار رووپیەیە (35 بۆ 45 دۆلار).

Back to top button