گه‌نجێكی رووسی بۆ كڕینی ئایفۆنێك ته‌واوی كارمه‌ندان سه‌رقاڵ ده‌كات

گه‌نجێكی رووسی، له‌ مۆسكۆی پایته‌خت، مۆبایلێكی ئایفۆنی نوێی كڕی، به‌ڵام پاره‌كه‌ی به‌ دراوی ئاسن داوه‌، كه‌ سه‌د هه‌زار رووبلی رووسیه‌ و به‌ قه‌د یه‌ك بانیۆی گه‌رماو ده‌بێت.

سیڤاتۆلاڤ کڤالینکۆ، گەنجێکی رووسییە، لەگەڵ 7 هاوڕێی دیکەی، 350 كیلۆ دراوی ئاسنیان لە بانیۆی گه‌رماو داناو رۆیشتنە سەنتەرێكی فرۆشتنی ئایفۆن له‌ مۆسكۆی پایته‌خت.

ئەم گەنجە، له‌ سه‌ره‌تاوه‌ پرۆسه‌ی كڕینه‌كه‌ی به‌ ڤیدیۆ و وێنه‌ تۆماركردووه‌، كه‌ لەگەڵ هاوڕێكانی بانیۆیه‌ك پڕ دراوی ئاسنی رووبلی رووسی ده‌كه‌ن، کە دەکاتە هه‌زار و 500 دۆلار، دواتریش به‌ ئۆتۆمبێلێك ده‌یگوازنه‌وه‌ سه‌نته‌ره‌كه‌.

وه‌ك له‌ گرته‌ ڤیدیۆییه‌كه‌ ده‌رده‌كه‌وێت، لە کاتی چوونە ژوورەوە بۆ سەنتەرەکە، پاسەوانەکان رێگه‌یان لێده‌گرن بچنە ژوورەوە، تا له‌ كۆتایی بابه‌ته‌كه‌ روونده‌كه‌نه‌وه‌ ئینجا رێگەیان پێ ده‌ده‌ن.

کارمەندەکانی سەنتەری فرۆشتنی ئایفۆن، بە سەرسامییەوە بە مۆبایلەکانیان وێنە و ڤیدیۆ دەگرن و پاره‌كه‌ ده‌ژمێرن.

بەڕێوەبەرى پەيوەنديى گشتى سەنتەری ئایفۆن گوتی: “کارمەندەکان پەیوەندییان پێمەوە كرد و گوتیان کە پیاوێك بە بانیۆیه‌كی پڕ لە دراوی ئاسن هاتووەتە ناو سەنتەرەکە، باوەڕم نەدەکرد، بەڵام بۆ دڵنیایی زیاتر وێنه‌یان بۆ ناردم”.

بڕی پاره‌كه‌ نزیكه‌ی سه‌د هه‌زار رووبڵ (پارەی رووسیا) بوو، کە دەیکردە 350 کیلۆ، ته‌واوی کارمەندانی به‌شی فرۆشتن، نزیکەی 2 کاتژمێر سەرقاڵی ژماردنی دراوەکان بوون، تا ته‌واو بوون.

پێشتریش كۆمپانیاكانی مۆبایل، هه‌ریه‌ك له‌ ئه‌پل و سامسونگ، كاتێك له‌ دادگا سزای دارایی دراون، پاره‌كانییان به‌ دراوی ئاسن داوه‌، ئه‌وه‌ش بۆ بێزاركردنی كارمه‌ندانی بانك و به‌شی فرۆشتنی كۆمپانیاكانه‌.

Back to top button