بۆچى پیاوان له یه‌كه‌م ژوواندا پاره‌ى دانیشتنه‌كه ده‌ده‌ن؟
زۆربه‌ى كات ژن ئه‌وه له مێكشیان ده‌بێته پرسیار كه ئاخۆ بۆچى پیاوان ته‌نیا له یه‌كه‌م ژووان حه‌زده‌كه‌ن پاره‌ى خواردن و خواردنه‌وه‌ى شوێنى ژوانهكهیان بده‌ن و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕ‌ازى نیین پاره‌ى ژووانهكانى تر بده‌ن، له خواره‌وه‌دا چه‌ند هۆكارێكى گرینگ له‌و باره‌یه‌وه باس ده‌كه‌ن كه به‌ته‌واوه‌تى بیر‌و بۆ چۆنت به‌رانبه‌ر پیاوان و ژووان ده‌گۆڕێت.
- به‌رده‌وام پیاوان حه‌ز ده‌كه‌ن كه‌سى به‌رانبه‌ریان قهرزارییان بێت، بۆیه دانى پاره له یه‌كه‌م ژووان بۆ خواردن و خواردنه‌وه، ئه‌و پیاوه وابیر ده‌كاته‌وه كه تۆ قه‌رزاریت.
- پیاوان وا ڕاهاتوون كه خۆیان پاره بده‌ن و ڕه‌گه‌زى به‌رانبه‌ر نابێت پاره‌یان بدات ئه‌مه‌یش وه‌ك سووكایه‌تییه‌ك سه‌یر ده‌كه‌ن.
- پیاوان بڕوایان وایه كه ژنان كرێی كاركردنیان زۆر كه‌متره له‌چاو ئه‌وان، یا داهاتیان كه‌متره، هه‌ندێك كاتیش وا بیرده‌كه‌نه‌وه كه پێویسته داهاتی له ماكیاژ و جلوبه‌رگ خه‌رج بكات نه‌ك بۆ پاره‌ى ئه‌م ژووانه.
- به‌رده‌وام پیاوان وا بیرده‌كه‌نه‌وه كه به‌ده‌ركردنى پاره و دانى پاره له‌لاى ژنان سه‌رنجیان زیاتر ڕاده‌كێشرێت و به پیاوێكى به‌هێز سه‌یر ده‌كرێن.
- له ڕاستیدا ئه‌مه بووه به‌خوو له‌لاى زۆربه‌ى ڕه‌گه‌زى مێینه‌یش كه نه‌دانى پاره‌ى ژووان له یه‌كه‌م دیده‌نیدا له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه عهیبهبهیهكى گه‌وره‌یه و به سووك سه‌یرى پیاوه‌كه ده‌كرێت.
ئه‌وه‌ى گرنگه له كۆتایدا بگووترێت پیاوان و ژنان هه‌ردووكیان یه‌كسانن، بۆیه دانى پاره‌ى خواردن و خواردنه‌وه له‌یه‌كه‌م ژووندا له‌لایه‌ن پیاوانه نه یاسایه نه نه‌ریت، ده‌كرێت هه‌ردوو لا كه‌مترین شت داوا بكه‌ن و به پێكه‌وه پاره‌كه بده‌ن.