ئه‌و ئافره‌تانه‌ی ئارەزوو دەکەن دووگیان بن پێویسته‌ به‌یانیان زوو ئەم کارە بکەن

توێژینه‌وه‌یه‌كی ته‌ندروستی تازه‌ ده‌ریسختووه‌ كه‌ ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه‌ ئاره‌زوو ده‌كه‌ن كه‌ دووگیان ببن ئه‌وا پێویسته‌ به‌یانیان زوو لە خه‌و هه‌ڵسن.

توێژینه‌وه‌ ته‌ندروستییه‌كه‌ له‌ زانكۆی (وارویكی)ی به‌ریتانیا ئه‌نجامدراوه‌ و ده‌ریخستووه‌ ئه‌وا ئافره‌تانه‌ی كه‌ گرنگی به‌خه‌وی به‌یانیان ناده‌ن زوو له‌ خه‌و هه‌ڵده‌ستن ئه‌وا له‌ ڕووی ته‌ندروستییه‌وه‌ تووشی گرفت نابن، به‌مه‌ش ده‌بێته‌ پاڵنه‌رێكی باش بۆ دووگیانبوونیان ئه‌گه‌ر بیانه‌وێ.

زانكۆكه‌ له‌سه‌ر 100 ئافره‌ت ئه‌م توێژینه‌وه‌ی ئه‌نجامداوه‌، ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه‌ به‌یانیان زوو له‌ خه‌و هه‌ڵده‌ستان له‌ ڕووی بوونیان به‌ دووگیانیانی هیچ گرفیتیان نه‌بووه‌ به‌ڵام ئه‌وانه‌ كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی دره‌نگ له‌ خه‌و هه‌ڵده‌ستان ئه‌وا جگه‌ له‌ نه‌زۆكی رووبه‌رووی چه‌ندین نه‌خۆشی دیكه‌ ده‌بوونه‌وه.

Back to top button